꙳∘ஓ๑5๑ஓ∘꙳

1.4K 213 196
                                    

══════ ∘◦❁◦∘ ═══════


Jungkook pov



دوو هەفتەیەک بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕیوە

تا ڕادەیەک شتەکان هاتوونەوە باری ئاسایی خۆی

سیۆجوو لە ترسی گیانی خۆی بەدەستەوە دا

زانی گەر وا نەکات ئەویش چارەنوسی وەک کوڕە شیرینەکەی ئەبێت

دانی پێدا ئەنێم سەرسامم بەو گروپە چونکە بە یەک بەرد نەک دوو بەڵکو زۆرێکیانی خستنە تەڵەی خۆیانەوە

زۆرێک لەوانەی لە ئاهەنگەکە بوون خۆیان خۆیان بەدەستەوە دا لە ترسی مردنن

پیلانێکی سادە و تۆقێنەر بێ جێهێشتنی بەڵگە

ئەبێت بەڵێم ئەمانە لە ئەفسانە ئەچن

" هێی جیۆن چیت کرد هیچ شوێن شک نابەیت کە ئەو گروپە ئامانجی داهاتوویان بێت" کامیرۆن لە بیرکردنەوەکانم پچڕیمی بەهۆی قسەکردنەوە

" دوو هەفتەیە هیچیان نەکردووە لەوانە خۆیان بۆ ئامانجێکی تر ئامادە بکەن وابزانم ئەشزانم کێ ئەبێت" من وام وت

" کەواتە ئەو کەسە بەدبەختە کێ دەبێت کە دەبێتە ئامانجی ئەم گروپە" کامیرۆن دووبارە پرسیاری کرد

" سەرۆکی کۆمپانیای سوتەمەنی ڕەش کە دەستێکی باڵای لەگەڵ زۆرینەی دەسەڵاتدارانی کۆریا و وڵاتانی ترا هەیە' لـی هان' " من وام وت کاتێک دەماچەکەم لە کەمەرم دەرهێنا لەسەر مێزەر بەردەمم دانا دەستم کرد بە جیاکردنەوەی پارچەکانی تاوەکو پاکی بکەمەوە

"بۆچی لەو هەموو کەسە گومان لەو دەکەیت؟"

چاوەکانم لە بێزاریا سوڕاند باشە من کەسێکم کە حەز بە قسەکردنی زۆر ناکەم یان ئەمانە زۆر ئەڵێن

" سەرەڕای ئەوەی لە ئاهەنگەکە ئامادەبوو و هەڕەشەکەی بینی نە لە کارە پیسەکانی دوورکەوتە نە خۆی بەدەستەوە دا پێچەوانەی ئەوانی تر بۆیە دڵنیام کە ئەمەش ئەبێتە هۆی توڕە بوونی دەستەی 'مەرگ' " من بۆم ڕوون کردەوە

لە پاکردنەوەی دەماچەکەم تەواو بووم لەسەر مێزەکەم لە بەرامبەر خۆم دامنا

" بەڵام تۆ و سەرۆکیش لە ئاهەنگەکە بوون چی دەربارەی ئێوە؟"

" ئەوان نازانن ئێمە کێین چونکە ماسکمان بەستبوو وە لەگەڵ ئەوەشدا گەر بشمان ناسن دەستیان پێمان ناگات دەستەی ئەوان لە چاو ئەوەی ئێمە هیچ نییە " من وام وت

ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ Where stories live. Discover now