══════ ∘◦❁◦∘ ═══════دوو پارتم داناوە ئاگادار بن
Valentin pov
" سەرۆک هێزی دەریایی و ئاسمانیش ئامادەن " یەکێک لە فەرماندەکان بە وەزیری وت
" باشە ئێمەش ئەڕۆین " وەزیر وای وت و هەستا
سەیری تەنیشتم کرد کە یونگی لێ بوو
چاوەکانی زۆر نەرم بوون
لێم نزیک بوویەوە و باوەشی لێم دا
دەستەکانم لە جەستەی ئاڵاند و سەرم لە نێوان ملیدا هێشتەوە
دڵم خێرا لێیی ئەدا
ئەمەوێت لەم ساتەدا ون ببم
چونکە گوێم لە هەنسکی یونگی بوو
" بمبوورە کە ناتوانم وەک برایەک بتپارێزم " یونگی لە بن گوێم بە نەرمی وای وت
" ئەمە هەڵەی تۆ نییە یونگی" بە توندی وام وت و دەستەکانم تونتر کرد
" گەر زووتر بمزانیایە کە خوشکمی دوورم ئەخستیتەوە لە هەموو کارە پیسەکان "
" گەر ئەمڕۆ بمرین ئەچینە لای دایک و باوکم ئەگەر بخرێینە زیندانەوە ئەوە ئەبینە زیندوویەکی مردوو" یونگی بە هێواشی وای وت باوەشەکەی شل کردەوە
دەستێکی لەسەر ڕووخسارم هێشتەوە
" ژیان ناداتپەروەر بوو لەگەڵمان ئێمە وەک بوکەڵەیەک بەکارهێنراین و ئەو کارانەی کردمان تەنها بەهۆی ئەوەوە بوو کۆنتڕۆڵ کرا بووین بەڵام لە کۆتاییدا هەر ئێمە باجەکەی ئەدەین" یونگی کاتێ سەیری ئینج بە ئینجی ڕووخسارمی ئەکرد وای وت
گازم لە لێوم ئەگرت تا ڕێگری لەو هەنسکە گەورانەی ناخم بگرم
بۆچی لەم کۆتاییەدا بەم جۆرە قسە ئەکات؟!!
هەموو جەستەم سارد بووە و ئارەقە ئەکەم
ئەمەوێ هاوار بکەم و بگریەم کە ئێمە بێ تاوانین بەڵام سوودی چییە کە ئێمە تاوانمان کردووە
" کاتی ڕۆیشتنە" وەزیر لە نێوان دەرگاکەوە لە ناکاو وای وت
یونگی دەستەکانمی گرت و بەڕێکەوتین بۆ دەرەوە
دواتر بۆ ناو ئۆتۆمبێل
ئەمڕۆ
YOU ARE READING
ɢᴀᴍᴇ ᴏғ ᴅᴇᴀᴛʜ.ᴊᴋ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fanfictionخۆشەویستی دوو دڵی بێ هەست و بوێر بۆ کەسانێکی لاواز ئەگۆڕێت جیۆن جونگکوک بەهێزترین مــافـیــا! داواکراو لە 27 وڵاتی جیهانەوە یـاری مــەرگ: دەست پێک: 21\3\2023 کۆتایی: 10\9\2023 hight ranked I 1# kurdishstory I 1#کورد