CHAPTER ✶ TWO

192 27 4
                                    

چاوەکانم کردەوە و بنمیچە سپیەکەی ژوورەکەی خۆم و هاوسەرەکەمم بینی، هەمووشتێك بۆم گەڕایەوە من دووبارە لێرەم و بوونم هەیە ئەوە ئەو ڕاستیەیە کە ئازاری دەدام لە هەمان کاتدا دەیترساندم کە من لێرەم بەبێ بوونی جۆیل لەگەڵمدا

ئەو ڕۆیشت
ئەو زۆر دوور ڕۆیشت
ئەو هەرگیز ناگەڕێتەوە تەنانەت لەپێناو منیش

"جوود تۆ بەئاگایت؟" ڕاین ووتی ئەو لەسەر کورسیەکەی هەڵسایەوە تا لێم دڵنیاببێتەوە، ڕاین جۆهنسۆن برای بچووکەکەی هاوسەرەکەمە ئەو قژێکی زەردی پەرش و بڵاوی کاڵی هەیە تێکەڵ بە ڕەنگی قاوەیی وە باڵای کەمێک بەرزتر بوو بە بەراورد بە جۆیلی برا گەورەی چاوەکانی شینێکی تاریک بوون

ئەو تۆزێک بە پێچەوانەی جۆیل بوو، جۆیل قژێکی قاوەیی تێکەڵ بە زەردی هەبوو وە هەمیشە قژی بەڕێکی چاک دەکرد وە هەندێک جار من بۆیم چاکدەکرد وە چاوەکانی شینێکی ئاسمانی بوو .. لێوێکی تۆزێک باریک .. ددانەکانی ڕێک بوون ئەو زۆر نایاب بوو .. زۆر نایاب ئەوە هەست بە قورسی دڵم دەکەم کاتێک بیردەکەمەوە ئەو چیتر لێرە نابێت

"تۆ چۆن هەوڵتداوە خۆت دەرمانخوارد بکەیت؟!" ڕاین دووبارە پرسی وە من دووبارە بێدەنگبووم چونکە هیچ شتێک نەبوو بۆ ڕوونکردنەوە ئاشکرایە کە من نەمدەویست چیتر بژیم دوای جۆیل

"گەر هەست بەباشی ناکەیت من دکتۆرەکە بانگدەکەمەوە" بە گرینگییەوە ووتی ئەو مەچەکەمی گرت کە کانۆلای پێوە بوو من تەنها سەرم بە نەخێر هەژاند بۆی

تێنەدەگەیشتم .. لە هیچ شتێک تێنەدەگەیشتم کە بۆچی ئەو بەمشێوەیە گرینگیم پێدەدا و نیگەرانە بۆ من لەکاتێکتدا من هۆکاری ئەوەم کە براکەی ئێستا لێرە نییە ئەو پێویستە توڕە بێت لەو ماڵە بمخاتە دەرەوە بەڵام ئەو ئەوەی نەکرد

ئەو لەسەر کورسییەکەی دانیشتەوە هێشتا مەچەکمی گرتبوو "دەتەوێت قسەم بۆ بکەیت؟!" ئەو پرسی بۆ ماوەیەک سەیری یەکدیمان کرد نەمدەتوانی خۆم بوەستێنم من زۆر هەستم بە تاوانباری دەکرد بەرامبەر بەو چاوەکانم فرمێسکی تاوانیان ڕشت "داوای لێبوردن دەکەم" ئەوە تاکە شت بوو کە من هەستی پێبکەم وە تەنها ئەوەم دەربڕی

"هیچ شتێک هەڵەی تۆ نییە جوود" من سەرم بە ناڕەزایەوە هەژاند "من نەدەبووایەوە پەیوەندی بە جۆیلەوە بکەم ئەوە هەڵەی منە" فرمێسکەکانم زیاتر هاتنە خوارەوە و دڵم توندتر دەبوو کە باسی جۆیلم دەکرد بە بەراورد لە بیرکردنەوە لەو

"ششش .. تەواو من لێرەم" ئەو ووتی چاوەکانی بە نیگەرانییەوە لێیان ڕوانیم دەستی بە قژمدا دەهێنا دوای ماوەیەک ئەو ژوورەکەی جێهێشت کاتێک کە تەلەفونێکی بۆ هات، خۆم خستە سەر لایەک دەستم خستە سەر سەرینەکەی جۆیل ئێمە ڕاهاتبووین بەیەکەوە لەسەر ئەو پێخەفە لەنێو قۆڵی یەکتریدا بخەوین و ئەو خۆشەویستیم بۆ دروست بکات هەموو ئەوانە مەزەندەی تەنهاییمیان دەکرد .. من زۆر هەستم بە تەنهایی دەکرد .. زۆر تەنها بووم

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now