CHAPTER ✶ TEN

93 16 30
                                    

چێژ وەربگرن، کۆمێنتی نێوان دێرەکان لەبیر مەکەن ⊹₊。ꕤ˚₊⊹

______________________


ئەم ماوەیە هەست بە گەورەبوونی سکم دەکەم زیاتر لە هەفتەکانی ڕابردوو پزیشکەکە ووتی کە مناڵەکە تەندروستە کاتێک سەردانمان کرد دوێنێ، ئەمە پێنجەم مانگمە لەگەڵ ئەو

لەسەر شۆرگەکە شووشەی گووڵەکەم پڕکرد لە ئاو بۆ ئەو گوڵانەی ڕاین پێیدابووم بەبۆنەی پێنجەمین مانگی کۆرپەکە ئەوە پێنجەم چەپکە گوڵە لەوەوە بەهۆی دووگیانیمەوە دەتوانم بڵێم گەر جۆیلیش بووایە هەمان شتی دەکرد

شووشەی گوڵەکانم هەڵگرت و بردمە هۆڵەکە لەسەر مێزەکەی ناوەڕاستم دانا ڕاین سەیری هەڵبڕی لەسەر لاپتۆپەکەیەوە بۆ ئەوەی سەیری کردارەکانم بکات "لەوەدەچێ بەدڵت بن" سەرم هەژاند "من حەز بە گوڵ دەکەم" ووتم و دانیشتم لای ڕاین "چیدەکەیت؟!" سەیری شاشەی لاپتۆپەکەیم کرد ئەو وەڵامی ئیمەیڵەکانی دەدایەوە دەربارەی کار کە من لێیان تێنەدەگەیشتم ئەو لاپتۆپەکەی داخست و سەرنجەکانی خستنە سەر من "دەتەوێت چی بکەیت؟!" شانەکانم بە نەزانینەوە هەژاند "دەتەوێت بڕۆیتە هیچ شوێنێک؟" "نازانم دڵنیانیم" وەڵامیم دایەوە

"گەر هەست دەکەیت دەتەوێت شتێک بکەیت کەواتە با بیکەین جوود ئەوە گۆڕانێکی گەورە دەبێت" ئەو بە گرینگی پێدانەوە ووتی هەوڵمدا بیر لە شتێک بکەمەوە ڕاین دڵخۆش بکەم گەر بە هەنگاوێکی بچووکیش بێت دڵنیام ئەو پێی زۆر دڵخۆش دەبێت بۆ من "باشە بەڵام نازانم دەمەوێت بۆ کوێ بڕۆم؟" ووتم ئەو زەردەخەنەیەکی فراوانی بە ڕوومدا کرد "تەنها بڕۆ خۆت ئامادە بکە دواتر بیر لەوانە دەکەینەوە گەر پێویستت بە یارمەتی بوو تەنها بانگم بکە" سەرم هەژاند و ڕۆشتمە ژوورەکەم لەنێو کانتۆرەکەم بەدوای چەند پارچە جلێک دەگەڕام بەڵام هیچ یەکێک لەوانم بەدڵ نەبوو وە گوومانم هەبوو هیچ یەکێک لەو جلانە ئێستا بۆم ببن بەهۆی دووگیانیمەوە

"ڕاین" بانگیم کرد تا بێت و یارمەتیم بدا لەهەڵبژاردنی جلێک لە ڕابردوودا هەموو کات جۆیل جلەکانمی هەڵدەبژارد بەزۆری لەبەر ئەوەی ئەو شارەزاتر بوو دەربارەی جەستەم وەک لە خۆم ڕاین لە دەرگاکەی دا بەر لەوەی بێتە ژوورەوە "بەڵێ خاتوون" ڕاین هەرکە هاتە ژوورەوە ووتی بە خەندەوە ئەوە وای لەمن کرد خەندە بکەم بەبەر خۆمەوە "یارمەتیمبدە جلێک هەڵبژێرم" "بێگوومان خاتوون" ئەو ووتی و هاتە پێشەوە و سەیری نێو دۆڵابەکەی دەکرد بە جلەکانا دەگەڕا چەند جلێکی لە جلە هەڵواسراوەکان هێنایە خوارەوە و سەیری دەکردن دواتر بە ئاڕاستەی من یەکێک لە جلەکانی دەستی گرت و چاوێکی نوقاندبوو بە چاوێک جلەکەی بەبەر مندا دەهێنایە بەرچاو "ڕاین ئەمە ئەمە نەگونجاوە" حەزیەکی ڕەنگ سوور بوو لە ڕۆژی خۆشەویستی ڕابردوو لەبەرم کرد "بوەستە من هەوڵدەدەم شتێکت بۆ دەستنیشان بکەم" ئەو ووتی کە هێشتا چاوێکی نوقاندبوو و بیری لە جلەکان دەکردەوە

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now