CHAPTER ✶ THIRTEEN

76 19 15
                                    

بە زەردەخەنەوە خەریکبووم بە دەق کردنی ئەو جلانەی دوێنێ شەو لە مۆڵەکە کڕیمان بۆ مناڵەکە لەگەڵ ڕاین هەندێکیانم لە هەوادا ڕادەگرت و کچەکەمم لەنێویاندا دەهێنایە بەرچاو وە ئەو زۆر جوان دەردەکەوت لەنێویاندا

‎لە دەرگای ژوورەکە درا بێگوومان ڕاین بوو پێیم ووت بێتە ژوورەوە ئەو هات و دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست تێبینی لاپتۆپێکم کرد لەنێو دەستیدا کە هی خۆی نەبوو لەبەر ئەوەی ئەوەی خۆی ڕەنگی خۆڵەمێشییە وە ئەوەیان ڕەنگی ڕەشە، لەسەر سیسەمەکە لەبەردەم من دانیشت "جلەکانت بەدڵە؟" ئەو پرسی بە خەندەوە سەرم هەژاند

‎ماوەیەک بێدەنگبوو سەیری دەستەکانمی دەکرد کاتێک جلەکانم چاکدەکرد دەمخستنە نێو ئەو سەبەتەی لای خۆمم دانابوو بۆ جلەکان "هاتم تا شتێکت پێبڵێم جوود..." ووتی کاتێک تەواو بووم لە چاکردنی جلەکان و سەبەتەکەم وەلانا، "نازانم ئەوە دڵخۆشت دەکات یان بەپێچەوانەوە دڵتەنگ بەڵام لە هەردوو حاڵەتەکە من پێویستە ئەوەت پێ ئاشنا بکەم لەبەر ئەوەی ئەوە لە جۆیلەوەیە" کاتێک ناوی جۆیلی هێنا هەستم بە نقومبوونی دڵم کرد لە سینگمدا ئەو لاپتۆپەکەی کردەوە و چەند جارێک کلیکی کرد، دەستیکردەوە بە قسەکردن "جوود .. جۆیل چەند نامەیەکی بۆت نووسیووە پێموابێ لە ڕۆژی یەکتر ناسینتانەوە تا چەند ڕۆژێک بەر لە مردنی" ئەو لاپتۆپەکەی بەڕووی مندا سوڕاند تا شاشەکە ببینم بەبێ باوەڕیەوە لە نامە درێژەکانم دەڕوانی کە جۆیل بۆ منی نووسیبوو ئەو هەرگیز باسی شتێکی لەم شێوەی بۆم نەکردووە

‎"ئەوە لاپتۆپەکەی جۆیلە کە بۆ کارکردن بەکاری دەهێنا کاتێک سەردانی کۆمپانیاکەیم کرد پێویستم بەوە بوو بەکاریبێنم وە دواتر ئەوەم دۆزیەوە لەنێویدا چەند ڕستەیەکی سەرەتام خوێندەوە پێموابوو دەربارەی کارە.." ئەو تۆزێک پێکەنی "زیاترم نەخوێندەوە .. من لە هۆڵەکە دەبم گەر پێویستت بە هەر شتێک بوو" ڕاین منی جێهێشت و درەگاکەی بە کراوەیی هێشتەوە ڕۆشتە دەرەوە تا بتوانم ئەو نامانە بخوێنمە کە جۆیل بۆ منی نووسیووە، قاچەکانم ڕاکێشا و لاپتۆپەکەم خستە سەر قاچم پشتم بە پشتی سیسەمەکە دا تا ئاسوودەبم پەنجەکانم دەلەرزین کاتێک کلیکم کرد لەسەر لاپتۆپەکە تا بیخەمە سەر یەکەم پەڕە کە جۆیل نووسیبووی

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now