CHAPTER ✶ TWENTY ONE

75 18 15
                                    

پێنچ مانگ دواتر:
Ryan's Pov:

ئەمڕۆ جانتاکەمم کۆدەکردەوە بەنیازم دوو بەیانی بگەڕێمەوە ئەو شوێنەی کە بە شوێنی خۆمی نازانم بەڵام بۆ باشییەکان پێویستە بۆی بگەڕێمەوە.
جۆی ئێستا تا ڕادەیەک گەورەبووە وە جوودیش باشە وە دایکێکی باشیشە. کاری من لێرەوە تەواو ئەوەی من لەسەرم بوو گرینگیدان بوو بە کچەکانی جۆیل مەبەستم جوود و جۆیە ئەوان پێویستیان بە کەسێک بوو تا لایان بمێنێتەوە وە من ئەوەم کردە ئەرکی خۆم و ئەنجاممدا.
جوود هاتە ژوورەوە و لامەوە دانیشت من دوا پارچە جلەکانم دەقدەکرد و دەمخستە نێو جانتاکە "هەر بەڕاستی دەڕۆیت؟" سەرم هەژاند "پێویستە بڕۆم" ووتم "بۆچی زیاتر نامێنیتەوە من بەڕاستی هێشتاش نازانم چۆن جۆی بەخێوبکەم بێ تۆ" بۆ ساتێک وەستام و لێیم ڕوانی ئەو سەری داخست و پەنجەکانی تێک ئاڵاند "تۆ زۆر باشیت لەوە جوود پێویستت بە من نییە بۆیە تکایە گوومان لەخۆت مەکە" سەری بە نەخێر هەژاند "تکایە بمێنەوە ڕاین" ئەو سەری هەڵبڕی و لێمی ڕوانی دەستمی گرت "بەڕاستی من ناتوانم تەنها بم دەزانم من خۆپەرستم وە هەمیشە پێمووتووی بڕۆی و ژیانی خۆت بژیت و خۆشەویستی ژیانت بدۆزیتەوە بەڵام من تەنهام بەڕاستی زۆر تەنهام" دەستم لەنێو دەستی دەرهێنا و چاوەکانم بوێری سەیرکردنی چاوەکانی نەبوو "ببوورە جوود ئەمجارە ناتوانم ئەوە بکەم کە دەیڵێیت"

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now