دەستەکانی لە دەوری ملم پێچابوو، نا نەمدەتوانی بەرگە بگرم هەست نەکەم
دەستەکانم لەسەر کەمەری دانا ئەو چاوەکانی داخستبوو تەواوی کاتەکە خەندەی دەکرد خۆی بڵند کرد و لێوەکانی بەوانەی من گەیاند من سەرسوڕماوبووم بەڵام کە ئەو لێوەکانی دەجوڵاند منی بێهۆشدەکرد و ماچیم کردەوە بێ ئەوەی لەیەکتر جیابینەوە لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتین من لەسەرەوەی ئەو بووم "جۆیل تکایە مەوەستە" ئاهـ ئەو ناوە چەقۆیەکی تیژی کردە سینگم و هەناسەی لێبڕیم زانیم ئەو لە هۆشخۆی نییە بە تەواوی، ئەو کە زانی جووڵە ناکەم چاوەکانی کردەوە و واق وڕماوانە لێی ڕوانیم لەوەیە هاتبێتەوە سەر خۆی زانیبێتی من برای هاسەرەکەیم نەک هاوسەرەکەی ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکە و جێمهێشت نەک لەبەر ئەوەی دەمویست بەڵکوو لەبەر ئەوەی نەمدەویست بیدەم لە قوڵپەی گریان لەبەردەم ئەو.
ئەو بەدوامدا هاتە دەرەوە و بێ ئەوەی ئاوڕ بۆی بدەمەوە لە پشتمەوە قسەی کرد "ببوورە ڕاین من مەبەستم ئەوە نە-" "نا هەڵەی منبوو تۆ من ببوورە دەبوایە بەر لەوەی بەم ئاستە بگات بوەستم" ووتم و ڕۆشتمە چێشتخانەکە بۆ پەرداخێک ئاو ئەو هیچی تری نەووت و منیش بێدەنگ مامەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/337411438-288-k828798.jpg)
YOU ARE READING
دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـن
Fanfictionمن زانیم .. ئەو ڕۆژە شتێک مرد لە مندا کاتێک تۆ جێتهێشتم بەڵام هەرگیز نەمدەزانی ئەوە مانای مردنی من نییە -Ryan Johnson -Jude Benson