CHAPTER ✶ SEVENTEEN

62 20 1
                                    

دەرگای ماڵەوەم کردەوە و ڕۆشتمە ژوورەوە گریانی جۆی لە ژووری خەوتنەکەوە هەموو شتێکبوو کە گوێت لێبێت لە ماڵەکە، ڕۆشتمە ژووری خەوتنەکە جۆی لەنێو لانکەکەی بوو چاوم بە ژوورەکەدا خشاند نەبوو .. ئەو نەبوو .. جوود نەبوو خێرا جۆیم هەڵگرت هەناسەم نەدەدا دڵنیاشنیم گەر دڵم هیچ ترپەیەکی تری لێدابێت "جوود" بانگیم کرد وەڵام نەبوو وە جۆیش بە بەردەوامی دەگریا لەنێو قۆڵەکانم دەرگای گەرماوەکەم کردەوە و جوود لەسەر ئەرزی گەرماوەکە دانیشتبوو و بە دەستەکانی گوێکانی داپۆشتبوو دەگریا، هەناسەیەکی ئاسوودەییم دایەوە بە لایەنی کەمەوە ئەو هیچشتێکی بەسەر خۆیدا نەهێناوە "جوود.." نزمبوومەوە و لەسەر ئەژنۆیەکم دانیشتم "بۆچی لێرە دانیشتوویت؟ چیبووە؟" بە نیگەرانییەوە پرسیم لێی "من ناتوانم ڕاین .. ناتوانم چیتر ئەوە بکەم بەبێ جۆیل" ئەو هاواری کرد و هەڵسایەوە "دەمەوێت خۆم دیار نەمێنم یان ئەو منداڵە" چاوە سەوزەکانی سوور ببوون بەهۆی گریانەوە ئەو ڕقە زۆرەی کە لەنێویاندا کۆببوویەوە هەرگیز لە چاوی هیچ کەسێکی ترم نەدیبوو جگە لەوە ئەم چاوانە بەدەر نەبوون لە ڕشتنی فرمێسکی خەمباری "دووریبخەرەوە ڕاین" جوود پاڵیدەنام بۆ دەرەوەی گەرماوەکە "جوود.." "تەنها بڕۆ دەرەوە" نا نەمدەتوانی بە تەنها لە گەرماوەکە جێیبێڵم دەستەکانیم گرت بۆ دەرەی گەرماوەکە ئەو هەوڵیدەدا دەستی لە دەستم دەربکات بەڵام من ڕەتمکردەوە، جۆی هێشتا بێ وەستان دەگریا ئەوم لەنێو لانکەکەی دانایەوە "ڕاین دەستەکانم بەردە" "جوود دەکرێت هێمن بیتەوە؟" بە ئارامی پێیم ووت و دەستیم بەردا "نابینیت کە من ناتوانم ئەم منداڵە بەخێوبکەم؟ من دوای ئەم هەموو شتە چۆن بتوانم بێدەنگ بم؟" دووبارە هاوار "جوود گوێبگرە.." وشەکانم بێسوود بوون "تۆ دەبووایە بهێڵیت ئەو ڕۆژەی جۆیل مرد لەم گەرماوەدا بمرم تۆ دەبووایە بهێڵیت کۆتایی بەخۆم بەم مناڵە بێنم ئەو شەوە ئەمە هەمووی هەڵەی تۆیە .. هەمووشتێک هەڵەی تۆیە من بۆچی بۆ تۆ هێندە گرینگم؟.." ڕامکێشا لێوەکانم لەسەر لێوەکانیدانا تا نەهێڵم ئەم قسە بێمانایانە بکات چیتر، ئەو پاڵینام "ڕاین تۆ چیدەکەیت؟" "من گرینگیت پێدەدەم وە هەمیشە دەیکەم چونکە هەستەکانم بێ ئاگاداری من لە دوات ڕادەکەن تۆ بۆچی ناتوانی هیچ یەکێک لەمانە ببینیت؟" "تۆ برای هاوسەرەکەمیت" سەرم خستە نێو دەستەکانم "دەزانم جوود ئەو راستییە من شێت دەکات .. بەڵام ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە لەناخی مندا دەگوزەرێ و ناتوانم دایبمرکێنمەوە" چاوە سەوزەکانی واق وڕماوانە لێیان ڕوانیم زاری بێ وشە بوون بەرامبەر وشەکانم بەڵام هەرچییەک بووایە من چیتر نکۆڵیم پێنەدەکرا دەربارەی واقعی خۆم. ڕۆشتمە دەرەی ژوورەکە، دوای ماوەیەک جۆی گریانەکەی نەما بێدەنگی ماڵەکەی داپۆشت بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ دنیا تاریک بوو وە من هێشتا لەسەر هەمان ئەو قەنەفەیە دانیشتبووم کە پشتی لە ژووری خەوتنەکە بوو لە کۆتاییدا هەڵسامەوە سەر پێکانم و ڕۆشتمە چێشتخانەکە و ژەمە خواردنێکی سووکم ئامادە کرد و خستمە سەر سینییەک تا بۆ جوودی ببەم دەترسام گەر توڕەبێت ڕەتمبکاتەوە بەڵام تەندروستی جوود لەو ترسەم گەلێک گرینگتر بوو بۆم، دەرگاکەم کردەوە جوود پشتی بە پشتی سیسەمەکە دابوو و لە پەنجەرەکەی لای ڕاستی لە تاریکی دەرەی دەڕوانی جۆی بچووکیش لە لاکەی تری سیسەمەکەوە پاڵکەوتبوو، هەرکە دەگاکەم کردەوە جوود بە هێمنی سەری بە ئاڕاستەی مندا برد بەبێ ووتنی هیچ شتێک وە بە ڕووخسارێکی تا ڕادەیەک شەرمەزار ڕۆشتم و سینی خواردنەکەم لە سەر مێزەکەی تەنیشتی دانا "ئەمە بخۆ برسی مەمێنەوە" ووتم بێ ئەوەی چاو لەسەر خواردنەکە هەڵگرم ئەو تەنها سەیری کردم و دواتر ڕۆشتمە دەرەوە، لە ژووری میوانەکە لە بەشی سەرەی خانووەکە پێخەف و سەرینێکم هێنا و دووبارە ڕۆشتمەوە بۆ سەر  هەمان قەنەفە و پاڵکەوتم بە پێخەفەکە خۆم داپۆشت هەردوو دەستم لەسەر سەرینەکە خستە ژێر سەرم بیرمکردەوە لە هەموو بێماناییەی کە بەسەرم هات ئەو هەڵانەی ئەنجاممدان بۆ تەواوی شەوەکە لە سەردانیمدا دەمێنەوە و وێرانم دەکەن و ئامادەم دەکەن بۆ ڕۆژێکی تر کە بێگوومان هەڵەی تێدا ئەنجامدەدەمەوە.

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now