CHAPTER ✶ SIXTEEN

65 15 1
                                    

Jude's Pov:

جۆی لەنێو باوەشی ڕاین دەگریا لە درەنگانی شەو چەند جارێک هەوڵمدا شیری خۆمی پێبدەم بەڵام ڕەتیکردەوە "تۆ بڵێی نەخۆش نەبێت جوود؟ پێویستە بچینە نەخۆشخانە؟" ڕاین ووتی لە کاتێکدا ئەمبەر بۆ ئەمبەر دەهات و دەچوو بەردەوامبوو لە هەژاندنی جۆی لە نێو قۆڵەکانی "چەند جارێک پشکنیم بەڵام پێمیبدە با من جارێکی تر هەوڵبدەم شیری پێبدەم" ڕاین وەستا لە خولانەوە بەدەوری ژوورەکە و جۆی پێمدا دواتر ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکە تا بتوانم بە ئاسوودەیی شیری خۆم بدەم بە جۆی، جۆی ئەمجارە هێور بویەوە و شیرەکەی خوارد "ئەو وەستا لە گریان؟" ڕاین لە پشتی دەرگاکەوە ووتی "بەڵێ خەریکە دەخەوێ" دوای ماوەیەک جۆی چاوەکانی داخست بەهێواشی بانگی ڕاینم کردەوە بۆ ناوەوەی ژوورەکە ویستم هەڵسمەوە تا جۆی بخەمەوە نێو لانکەکەی بەڵام هەرکە هەڵسامەوە ئەو دووبارە دەستی بە گریان کردەوە بەبێ هیوایی لە شوێنی خۆم دانیشتمەوە ڕاین هات و لەبەردەمم لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت "جوود تۆ بخەوە من جۆی دەبەم و لە هۆڵەکە هەوڵدەدەم ژیری بکەمەوە" سەرم بە نەخێر هەژاند "نا ڕاین تۆ بخەوە ئەوە لە ئەستۆی منە وەک دایکێک مناڵەکەم ژیر بکەمەوە" "بەڵام جوود تۆ زۆر ماندوویت" "تۆش ماندوویت ڕاین" تەنها لێی ڕوانیم تۆزێک سەری هەژاند و دواتر هات لە تەنیشتم دانیشت

بە ماندوویی چاوەکانم کردەوە و سەیری دەوروبەرم کرد ڕاین لەسەر سیسەمەکە بوو لەگەڵ من وە جۆی لە نێوانمان و لەنێو قۆڵی ڕاین و بە دەستەکەی تریشی دەستێکی منی گرتبوو، بڕیارمدا بەبێدەنگی پاڵکەوم و سەیری ئەم دیمەنە بکەم ئەو دیمەنەی کە جۆیل نەیتوانی ببێت بە بەشێک لێی بیرمدەکردەوە ئەو ڕۆژەی کە جۆی دێتە بەردەم و لێم دەپرسێ کوا باوکم من چ وەڵامێکی پێبدەم؟ چۆن جێگەی جۆیلی بۆ بگرمەوە بە تەنها بێگوومان ڕاین بۆ هەمیشە لێرە نامێنێتەوە بەڵام بەڕاستی ڕاین دەبێتە باشترین باوک بۆ مناڵەکانی لە داهاتوودا.

ڕاین چاوەکانی کردەوە وە منی بینی خەندەیەکی بچووکم بە ڕوویدا کرد ئەو هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو سەیری بارودۆخمانی کرد و چاوەکانی بە سەرسوڕماوییەوە کرایەوە خێرا هەڵسایەوە "من چیدەکەم لەسەر سیسەمەکە؟" ئەو بۆ خۆی قسەی کرد "جوود زۆر داوای لێبووردن دەکەم" ڕاین سەری خۆی گرت و توند چاوەکانی داخست، لەسەر سیسەمەکە دانیشتم "لەوانەیە دوێنێ شەو زۆر ماندوو بووبێتم و خەوم لێکەوتبێ بەڵام من زۆر داوای لێبووردن دەکەم بەڕاستی..." قسەکانیم بڕی "ڕاین تۆ هیچشتێکی هەڵەت نەکردووە" ئەو تەنها هەناسەیەکی دایەوە "من دەچم نانی بەیانی ئامادە دەکەم" ووتم بۆ گۆڕینی بابەتەکە "نا تۆ گرینگی بە جۆی بدە من دەڕۆم" ڕاین بێ ئەوەی بهێڵێت وشەیەکی تر بڵێم ڕۆشت بۆیە بڕیارمدا لە ژوورەکەدا بمێنمەوە سەیری ئەو لایەم کرد کە چەکمەجەی تەنیشت سیسەمەکەی لێدانرابوو وە یەکێک لە چەکمەجەکان کرابوویەوە دەبێ شەو بە کراوەیی جێمانهێشتبێت کاتێک بەدوای گەرمی پێوەکەدا دەگەڕاین لەگەڵ تا پلەی گەرمی جۆی بپشکنین، لەنێو ئەو چەکمەجەیەدا وەرەقە و قەڵەمێکی تێدابوو بێگوومان هی جۆیلە ئەو لەو لایەی ئەو سیسەمە دەخەوت کە من ئێستا لێیم، قەڵەم وەرەقەکەم هەڵگرت و نووسیم .. نووسیم تا ئەوکاتەی ڕاین بانگمی کرد و دواتر وەرەقەکەم هەر لەوێ جێهێشت و قەڵەمەکەشم
لەسەری دانا.

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now