CHAPTER ✶ ELEVEN

72 19 18
                                    

ماوەیەکە هیچ پارتێکم، چێژ وەرگرن☁️🫧🪽🎧
—————————————————————

"گەیشت" ڕاین ووتی هەرکە زەنگی دەرگاکە لێیدا "چاوەڕێی کەسێک   
دەکەیت؟" پرسیم ئەو بێ هیچ قسەیەک هەڵسایەوە دەرگاکەی کردەوە کارمەندێک بوو چەند زەرفێکی بازاڕی لەدەستدا بوو ئەوانی لەژوورەوە دانا و کاغەزی پارەدانەکەی بۆ ڕاگرت و ڕاین واژۆی کرد و دواتر دەرگاکەی داخست "ئەم زەرفانە چین؟" پرسیم لێی بێ ئەوەی هەڵسمەوە لەم دواییانەدا هەڵسانەوە و دانیشتن بۆم زۆر قورسە "ئەوانە جلن بۆتۆ" ئەو وەڵامی دامەوە "جل بۆمن .. بۆچی بۆ من؟" ئەو زەرفەکانی هێنایە نزیکم لام دانیشت دەستی کرد بە کردنەوەی زەرفەکان "دەبووایە زووتر ئەوە بکەم .. جلەکان بە ئەستەم بۆت دەبن تۆ نائاسوودەیت بەمە" لەجیاتی سەیرکردنی ئەو جلانەی دەریهێنان لەنێو زەرفەکە لەوم ڕووانی .. لەوم ڕووانی چونکە ئەو هەست بەهەموو شتێک دەکات کە من دڵخۆش یان خەمبار دەبم پێی .. چونکە من بەبەختم ئەو یارمەتیم دەدا لەکاتێکدا هەموویان ڕوویان تێم کردووە تاوانبارم دەکەن بۆ شتێک تەنانەت خۆشم بەڵام ئەو نا، ئەو پشتی لێم نەکرد تەنانەت کاتێک بەڕاستی تاوانباریش بووم. گەر ئەو نەبووایە ئێستا من وە کچەکەی جۆیل بوونی نەدەبوو.

ئەو جلەکانی نیشان دەدام ئەوان هەمووی ڕەنگی سادە و جوان بوون قەبارەکانیان لە جلە ئاساییەکانم گەورەتر بوون .. چەند حەزیەکی بۆم داوا کردبوو کە هێندە سادەبوون دەتوانرا بۆ ماڵەوە لەبەر بکرێن ڕەنگی زۆربەی جلەکان سپی بوون کە هیچ چاوەکانت لێی بێزار نەدەبووم "حەزیەم زیاتر داواکردووە چونکە بیرم کردەوە کە ئەوە ئاسانترە بۆ لەبەر کردن" ئەو ووتی حەزیەکانی نیشاندام "سوپاس ڕاین پێویستی بەهەموو ئەوانە نەدەکرد" چەند وشەیەکم گووت کە هیچ شایەن بە ئەو نەبوو ئەو شایانی زۆر زۆر زیاتر بوو لەمە "نازانیت چەنێک سوپاسگوزارم" دووبارە ووتم "ئەمانە بچووکترین شتن کە من بتوانم بیکەم بۆت .. پێویستە جلێک لەمانە لەبەر بکەیت تۆ بەم جلانە نائاسوودەیت" ئەو ووتی سەرم هەژاند و ئەو بەر لە من هەڵسایەوە دەستەکانی گرتم و یارمەتیدام هەڵسمەوە ڕۆشتمە ژوورەوە بەبەر ئاوێنەکەوە وەستام حەزیەک لە حەزیە سپییەکانم کردە بەرم زۆر ئاسوودەبووم تیاییدا وەک ئەوەی ئازاد بووبم حەزیەکە قۆڵی نەبوو تەنها یەک لچکی هەبوو بۆ سەر شانەکانی دەستم خستە سەر سکم بیرمدەکردەوە "کچەکەم لەوانەیە نەتوانێ باوکی ببینێ بەڵام ئەو زۆر بەبەختە دەتوانێ کەسێکی وەک ڕاین بناسێت"

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now