CHAPTER ✶ FIVE

99 20 23
                                    

پێموابوو هەموو شتێك کۆتایی پێهات .. پێموابوو منیش پێویستە بڕۆم و بمرم .. پێموابوو من چیتر هۆکارێکی ژیانم نییە لەبەر ئەوەی جۆیل چیتر لێرە نییە بەڵام ئەو لێرەیە .. ئەو لەگەڵ منە .. ئەو هەموو کاتەکە لێرە بوو

بەڵام

من دووبارە هەوڵمدا لەناوی ببەم! لەبەر ئەوەی پێموابوو من ناتوانم بەرگەی کۆرپەیەک بگرم چونکە چی گەر ئەو زۆر لە جۆیل بچێت و لە هەموو ساتێک کە سەیری دەکەم جۆیلم بیرخاتەوە؟! .. چی گەر من دایکێکی باش نەبم و نەتوانم بەباشی بەخێوی بکەم بەبێ جۆیل؟! .. چی گەر نەتوانم بە تەنها بێ جۆیل گەورەی بکەم؟! .. لە هەمووی گرینگتر چی گەر ئەو لە باوکی پرسی؟! چۆن پێی بڵێم کە من هۆکاری مردنی باوکیم؟! ئەو چۆن بیر لە من دەکاتەوە گرەو دەکەم دوای ئەوە هەرگیز وەک دایکێک سەیرم ناکات

تۆ بڵێی جۆیل چۆن لێم خۆشببێ دوای ئەو هەموو شتەی بەسەرم هێنا؟!

دووبارە ڕزگارکەرەکەم ڕاین بوو .. ئەو منی وەستاند لە نیوەی شەودا کاتێک لە چێشتخانە بە ئامرازێکی تیژ هەوڵمدا بەستەری دەستم ببڕم

ئەو توڕە بوو و هاواری بەسەرمدا کرد بەسەرزەنشتی کردم بەبێ دەنگی گەڕامەوە ژوورەکەم پاڵکەوتم کە لەدوای من گەڕایەوە دەستیکرد بەوەی داوای لێبوردنم لێبکات بەڵام من ئەو شەوە هیچ شتێکم نەووت.

لە ژووری دانیشتنەکە دانیشتبووم ئەوە یەکەمجارە لە ژووری دانیشتنەکە دابنیشم بەبێ جۆیل بە دیار تەلەفیزۆنەکەوە "جوود .." ڕاین بانگی ناومی کرد هەرکە لە چێشتخانەکە هاتە ژووری دانیشتنەکە من تەنها سەیریم کرد وەک وەڵامێک و چاوەڕێ بووم قسەبکات

"دەتەوێت بڕۆینە دەرەوە بۆ پیاسەیەک تۆ پێویستە هەناسەیەک هەڵبمژی" بۆ ساتێک بیرم کردەوە "دەمەوێ سەردانی جۆیل بکەم" ئەو بە بێهیوایە سەیری کردم وەک ئەوەی وەڵامەکەم ئەوە نەبێ کە ئەو چاوەڕێی دەکرد "جوود تۆ دەبێت بەسەر ئەمەدا زاڵبیت .." وەستاندم بەر لەوەی قسەکەی تەواو بکات "من بەنیاز نیم بەسەر هیچ شتێک زاڵبم کە پەیوەندی بە جۆیلەوە هەبێت ڕاین ئەو هاوسەری من بوو من نیوەی ژیانم لەگەڵ ئەو ژیاوم"

ئەو ساتێک بێدەنگ بوو لە شوێنی خۆی مایەوە دواتر نزیک بوویەوە لەبەردەمم لەسەر چۆکەکانی لە خوارەوەی قەنەفەکە دانیشت "گەر تۆ نیوەی ژیانت لەگەڵ جۆیل ژیابیت من تەواوی ژیانم لەگەڵ ئەو ژیاوم جوود بەڵام هیچ شتێک ناگۆڕێ گەر زاڵ نەبین تۆ ئێستا پارچەیەک لە جۆیلت هەڵگرتووە لەنێو خۆتدا پێویستە ئەو بەباشترین شێوە گەورە بکەیت بۆ جۆیل" دووبارە بێدەنگ بووم ئەو دەستەکانمی گرت یارمەتیدام هەڵسمەوە

⚝⚝⚝

لە گۆڕی جۆیلم دەروانی بەبێ ئەوەی باوەڕ بکەم کە جۆیل بۆتە خاوەنی گۆڕێک وەک مردوێک، ئێمە خەونی زۆرمان هەبوو بەر لەوەی بنێژرێین ئێمە بەنیازبووین بەیەکەوە مناڵی زۆر بخەینەوە .. پیربین و نەوەکانمان ببینین سەیرە چۆن خەونەکان بەدی نایەن بەڵام ون نابن لە خەیاڵ

دەستەکانم لەسەر خۆڵی گۆڕەکە دەگێڕا و لە خەیاڵمدا قسەم بۆ جۆیل دەکرد دەربارەی ژیان چەنێک بەتاڵە بێ ئەو .. وە شەوەکان چەنێک درێژن بێ بوونی ئەو لە پاڵم گرینگیترین شتیش ئەو دەبێت بە باوک

ئەمە یەکەمجارە کە من بێم سەردانی هاوسەرە مردووەکەم بکەم جارێک دێت کە لە بەهەشتدا سەردانی بکەم ئەمە بەڵێنێک بوو کە من بە جۆیلم دا بەر لەوەی جێیبێڵم

پیاسەیەکی نێو شاری لەندەن بۆ من باشبوو دوای ئەوەندە مانەوە لە ماڵەوە لەنێوان چوار دیوار، ڕاین ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێک ڕاگرت لەپێناو ئەو پیاسەیە وە ئێستا بەبێدەنگی لە پاڵما دەڕۆشت دەستەکانی لەنێو گیرفانی چاکەتە ڕەنگ قاوەییە کاڵەکەی بەریبوو چاوەکانی لە تاریکی ڕۆژدا شینێکی تاریکتر دەردەکەوت گەر بمتوانیبا پێناسەی ئەو بکەم بە وشەیەک ئەوا دەمووت "بێدەنگی" لەبەر ئەوەی ئەو زۆر لەسەرخۆ و ئارام بوو وە ڕەنگدانەوەی ئەو لەچاوی مندا بریتیبوو هیوا و بێخەوشی

بەڵام دەربارەی جۆیل پێناسەی ئەو تێڕوانینی من شتێک بوو وەک ماڵ کە تێیدا هەست بە پارێزراوی بکەم .. برینەکانی ناوەوە و دەرەوەمی پێ نیشانبدەم .. پێبکەنم تا دەتوانم .. خۆشەویستی بکەم تا دڵم لێدەدات، ئەو لە کەسێک زیاتر بوو ئەو هەمووشتێک بوو کە من پێویستم بێ بەلایەنی کەمەوە بۆ من وابوو.

"ڕاین .." دەستمپێکرد "دەمەوێت بڕۆمە نەخۆشخانە دکتۆرەکە جاری ڕابردوو گووتی دەتوانین گوێمان لە ترپەی دڵی کۆرپەکە بێت لەنێوان پێنجەم بۆ شەشەم هەفتەیدا" ئەو سەری جوڵاند و تۆزێک خەندەی کرد من لەو خەندەیەدا شانازی ڕاینم بینی بۆخۆم وەک ئەوەی بیربکاتەوە کە من لە کۆتاییدا کۆرپەکەی نێو سکمم قبووڵ کردووە.

هەستم بە شێداری ئامێرەکە دەکرد لەسەر سکم دکتۆرەکە بۆ ئێمە قسەی دەکرد، تەندروستی کۆرپەکەی ڕووندەکردەوە دەمتوانی بیبینم ئەو زۆر زۆر بچووک بوو توانیم گوێ لە ترپەی دڵی بگرم فرمێسکم ڕشت لە پەشیمانیدا، پەشیمانی ئەوەی چۆن توانیم هەوڵی لەناوبردنی شتێک بدەم کە جۆیل پێیبەخشیوم وەک دیاریەک بەر لەوەی بڕوات بۆ هەمیشە، ڕقم لە خۆم بوو گەر من نەتوانم کەسێکی خراپتر بم هەرگیز باشتر نابم.

لە دەرەوە بۆ ئەنجامی پشکنینەکان چاوەڕێ بووین چەند وێنەیەکی ڕەش و سپی کۆرپەکەمان وەرگرت لەگەڵ وەرگرتنەوەی پشکنینەکان، ڕاین لە تەنیشت منەوە بە ئەنجامی پشکنینەکان دا دەگێڕا لەکاتێکدا من بە چاوێکی پڕەوە تەنها لە وێنە ڕەش و سپییەکانی کۆرپەکەمم دەڕوانی لەگەڵ ناخێکی پڕ لە تاوانباری و لەهەمانکاتدا بەزەیی بۆ کۆرپە بچووکەکەم "ئەو کچە .. ئەو کچە جوود" ڕاین بە خەندەوە ووتی سەیری ئەو شوێنەی پەڕاوەکەم کرد کە ک ڕەگەزی منداڵەکەی تێدا تۆمارکرابوو.

هەستەکانم تێکەڵ ببوون لەنێوان خۆشی بۆ خەمباری بۆ تاوانباری. لە کۆتاییدا دەستمانکرد بە هەنگاونان بۆ دەرەوەی نەخۆشخانەکە هەموو ئەوەی بیرم لێیدەکردەوە کچەکەم بوو .. من دەبمە دایک .. دەبمە خاوەنی کچێک .. کچەکەی من و جۆیل.

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now