CHAPTER ✶ NINE

95 19 32
                                    

گوێ لەم لیستی گۆرانییەی سەرەوە بگرن بۆ زیاتر چێژوەرگرتن، وە هەوڵبدەن کۆمێنتی نێوان دێرەکان بکەن حەزەکەم کاردانەوەی ئێوە بزانم ˶ᵔ ᵕ ᵔ˶
_______________________

Ryan's Pov:

"دەی ئێستا بخەوە من تەواوی شەو بە ئاگا دەبم و شەڕ لەگەڵ دڕندەکان و بیرکردنەوە تاریکەکانت دەکەم تا بێزارت نەکەن" ئەو بە کۆتا قسەم تۆزێک پێکەنی و دواتر پاڵکەوت و چاوەکانی داخست من لای سەریەوە خۆم جێگیر کرد و نیمچە دانیشتنێک دانیشتم ئانیشکم خستە سەر سەرینەکەی تا دەستم بگات بە قژی و دایبێنم بە پەنجەکانم تاڵەکانی بە نەرمی بە نێو پەنجەکانمدا دەخلیسکان

بیرم لەو ئێوارەیە کردەوە کە جۆیل هەموومانی کۆکردەوە تا خۆشەویستەکەیمان پێ بناسێنێ ئەو کاتە تەمەنم هەژدە ساڵ بوو چوار ساڵ پێش ئێستا، هێشتا لەگەڵ خێزانەکەم دەژیام لە هەمان ماڵدا.

ئەو ئێوارەیە دوو شتی لە من سەند یەک: مێشکم لەبەر ئەوەی نەمدەتوانی بوەستم لە بیرکردنەوە لە شتێک کە قەدەغە کرابوو لە من

وە

دوو:

دڵم کە بۆشتێک بە جۆش و خرۆش دەبوو کە موڵکی من نەبوو بە هیچ شێوەیەک.

من بە گەمژەیی کەوتمە سەر ڕێگایەکی هەڵە کە نەمدەتوانی بگەڕێمەوە سەر ڕێگا کۆنەکەم، من کەوتمە نێو کتێبی دوو کەس کە لە خۆشەویستیدا بوون لەگەڵ یەکتری وە منیش تەنها خەریک بووم بە سەیرکردنی ئەوان کاتێک پەڕەکانیان بە خۆشەویستییەوە دەنووسیەوە

لەکاتێکدا من وەستابووم و لەوانم دەڕووانی کە ماڵێکی پڕ لە خۆشەویستی بنیات دەنێن من وونبووم لەنێو پەڕەکانی ئەواندا نووسینەوەی پەڕەکانی خۆمم بیرچووبوویەوە

من کەوتمە خۆشەویستی .. خۆشەویستی کەسێک کە هیمن نەبوو .. کەسێک کە گەردوون قەدەغەی کردبوو لە من، نەدەبووایە تەنانەت بە خیاڵیش بیر لە خۆشویستنی کەسێک بکەمەوە کە بۆ من دانەنرابوو .. بیر لە خاتوونێک بکەمەوە کە براکەم خۆشیدەویست .. ئەو مەحاڵ بوو لە هەمان کاتیشدا ئەوەش مەحاڵ بوو کە خاتوونێکی بەم شێوەیەت خۆشنەوێت، ئەو بێگوومان یەکێک بوو لەو جۆرە ئافرەتانەی کە گەر بتوانیبا هەتبێت وا هەستت دەکرد کە خاوەنی هەموو شتێکیت.

من نەمدەتوانی چاوم لەسەر ئافرەتێک بێت کە لەگەڵ براکەمدا بوو بێگوومان ئەو هی من نەبوو

بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەو هەستانەی پێیاندەووتم کە ئەو بارودۆخەی تیایدام چەنێک هەڵەیە نەیاندەوەستاندم بەردەوامبووم لە بەخشینی دڵم بە خاتوونێک کە هەرگیز نابێت بە هی من تەنها لە خەیاڵە نەبڕاوەکانم نەبێت

جۆیل بۆ ئێوارەیەکی تر دووبارە هەموو خێزانەکەی کۆکردەوە لەگەڵ خانمەکەی هاتن ئەمجارە بۆ ئەوە ئێمەی کۆکردبوویەوە کە پێمان ڕابگەیەنێت کە ئەوان ڕێکەوتوون و بەنیازی پێکهێنانی ژیانێکن بەیەکەوە دایکم و ولیام دژی ئەوە بوون لەبەر ئەوەی ئەو کچێکی ئاسایی بوو بۆ خێزانێکی وەک ئێمە بە قسەی دایکم و ولیام، بەڵام هەر چۆنێک بێت بە یارمەتی من و باوکم چەند ڕۆژێک دواتر ئاهەنگێکمان بۆ جۆیل و جوود ئامادە کرد بۆ دەستگیرانییەکەیان، من پشتگیری ئاهەنگەکە بووم لەگەڵ ئەوەی کە سەخت بوو بۆم بەڵام دەمویست ببینم کە براکەم بە خۆشەویستی ژیانی دەگات.

دوای ئـەوەیـے ئـێـمـە ڪـەوتـیـنWhere stories live. Discover now