CHAPTER ONE

399 36 2
                                    

AT NIGHT 25 OCTOBER 2021 12:57AM

شەوێکی سارد و تەماوی لە ناو یەکێک لە داستانەکانی  کالیفۆڕنیا کە 50میل دورە لە لۆس ئانجلۆسەوە
تەنها هەناسە خێراکانی ئەو کەسەو دەنگی گەڵا وەریوەکان دێت کە زیاتر ورد دەبن لە ژێر پێی ئەو کەسەی بەخێراییەکی زۆربەسەریاندا دەڕوات یان با بڵێین هەڵدێت بێگومان ئەگەر بیگرن بەس خودا دەزانێت ئەمجارە دەیکوژن ئەمە بۆ پێنجەمین جارە هەوڵی ڕاکردن دەدات لەو زیندانە پیس و نەفرەتیە لە کاتێکدا نازانێت بەرەو کوێ ڕادەکات یان بترسێت کە ئاژەڵێک بیخوات بەڵام بێگومان ئەو ئەوەی پێ باشترە لەوەی بگەڕێتەوە ئەوێ.

POV TIANA

زۆر ماندوو بووم سیەکانم هاواری ئۆکسجین دەکەن بڕیارم دا لە نزیک ئەو دارە گەورەیەیەی پێشمەوە دابنیشم
"ئاه لە کۆتاییدا...هەوای پاک!"

بەدڵخۆشییەوە سەیری ئاسمانم دەکرد و هەوای پاکم هەڵدەمژی سەیری دواوەم کرد لە ئەگەری ئەوەی کەسێک بەدوام کەوتبێت بەڵام سوپاس بۆ خودا کەسی لێ نەبوو دیارە ئەوانم ونکردووە هەستامەوە بەرەو ناوەڕاستی دارستانەکە ڕۆیشتم نزیکەی نیو کاتژمێری تر ڕۆیشتم

ڕوناکیەکم بینی بە هەموو ئەو هێزە کەمەی کە مابوم بەرەو ڕوناکییەکە ڕۆیشتم بینم ماڵێک بوو زۆر ماندوو بووم و قاچم بریندار بوو وە پێستم زەد هەڵگەڕا بوو لێوەکانم وشک بوو بوون بێگومان وادەبێت وا بۆ دوو ڕۆژ دەبێت نانم نەخواردووە بەهۆی ئەو بەڕێوبەرە نەفرەتیەوە کە سزای دابووم لەسەر نانەوەی ئاژاوە لەگەڵ زیندانیە کانی تردا بەهەر شێوەیەک بێت توانیم لە دەرگا بدەم

دوای ماوەیەک ژنێکی پیر دەرگاکەی کردەوە تەمەنی نزیکەی پەنجاکان زیاتر بوو بەڵام هێشتا جوان بوو چاوێکی شینی کاڵی هەبوو وە قژی سپی بوبوو بەڵام هەندێک تاڵی زەردی تێدا بوو کە دەری دەخست بە گەنجی قژی زەرد بووە وە لە پشت ئەوەوە پیاوێک دەرکەوت کە قژی ڕەنگی ڕەش بوو بەڵام زۆربەی سپی بوبوو وە چاوەکانی سەوز بوون هەردووکیان لاواز بوون ژنەکە عەینەکێکی بەدەستەوە بوو عەینەکەکەی کردە چاوی و وتی

" کچم تۆ باشی؟"
بە چاوێکی سەیرەوە سەیری دەکردم

"تکایە ئەتوانم ئەمشەو لێرە بمێنمەوە لە ناو دارستانەکەدا ونبووم"
بە داماوی وتم

ژنەکە سەری بە ئاڕاستەی پیاوەکە جوڵاند و ئەویش سەری لەقاند بە مانی ڕازیبوون

وتی"وەرە ژورەوە"

توانای قسەکردنم نەبوو بەڵام پێویست بوو قسە بکەم چونکە زۆرگوماناوی دیارە لەم کاتەدا بچیتە ماڵێک کە نەیان ناسیت و ڕونکردنەوەش نەدەیت وایە؟

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now