CHAPTER SIX

112 26 2
                                    

POV TIANA

"ئەوە هی تێسایە"

بە خەمباری وتی

"ئۆو..من زۆر داوای لێبوردن دەکەم"وتم
من نەمزانی ئەوە هی ئەوە ئێستا خاتوو ماری ئەوی بیردەکەوێتەوە و خەمبار دەبێت

"نا..کێشە نییە کچەکەم...ئەوەت لە کوێ دۆزییەوە؟ "
تەنها پێم سەیرە دوای ئەو هەموو کاتە ئەو ملوانکەیە هێشتا ماوە

" لە ژورەکەم...مەبەستم ژووری نەوەکەت..ملوانکەیەکی زۆر جوانە دیارە خاتوو تێسا سەلیقەیەکی زۆر جوانی هەبووە"
وتم کاتێک سەیری ملوانکەکەم دەکرد

"دەتەوێت لە ملی بکەیت؟...یەکەم پیتی ناوەکەتە"
دەزانم تیانا ملوانکەکەی بە دڵە
کاتێک سەیری دەکات چاوی دەدرەوشێتەوە

"نا..نەخێر چۆن دەبێت"
بەخێرایی وتم من حەزم لێییە بۆ من بێت بەڵام نابێت ئەوە هی بووکە خۆشەویستەکەی ئەو بووە

"کێشە نییە من نازانم چی لێبکەم هەر دەبێت هەڵی بگرم دواتر هەمووی دەبێت بە تۆز وە دڵنیام تێسا زۆری پێخۆش دەبێت کە لە ملی کچێکی وەک تۆ جواندا بێت"
ڕونمکردەوە بۆ تیانا دەمەوێت قبوڵی بکات

"تۆ دڵنیایی؟ "وتم

"بەڵێ بێگوومان دڵنیام"
بە خەندەوە وتم

بە خێرایی ملوانکەکەم لە دەست بردو ماچێکی خێرایی ڕومەتیم کرد
"کەواتە زۆر سپاس"
بە خێرایی ڕۆیشتم بۆ ژورەکەم

"شەوت شاد"
بە پێکەنینەوە وتم
بەڕاستی کچێکی شیرین و بێ تاوانە

POV TIANA

لە ژورەکەی خۆمم ملوانکە جوانەکەم لە مل کردووەو لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆم دەکەم
ملوانکەیەکی زۆر جوانە

لە ئاوێنەکەمەوە دیار بوو کەسێک پشتی لە من بوو وە لەسەر سیسەمەکەم دانیشتووە!
بەخێرایی ڕوم سوڕاند بەڵام کەسم نەبینی!
سەیری ئاوێنەکەم کردەوە کەسی لێ نەبوو!

ئەمجارە چییە؟

باشە وابزانم بخەوم باشترە
گڵۆپەکانم کوژاندەوەو ڕۆیشتمە سەر جێگاکەم و نزای پێش خەوتنم کردوو خەوتم
.
.
.
هەست بە هەناسەی کەسێک دەکەم کە زۆر نزیکە لێمەوە بەخێرایی هەستامە سەر قاچەکانم سەیری دەوروبەرم دەکەم بەڵام هیچ نابینم زۆر تاریکە بەخێرایی بەرەو گڵۆپەکە ڕۆیشتم و دامگیرساند بەڵام هیچی لێ نەبوو!
بۆچی ئەو شتانە بەسەر من دێت؟
سەیری کاتم کرد12:45AMبوو
باشە هیچ نییە وایە؟
پێویستە بڕۆم بخەوم بۆ ئەوەی بەیانی زوو خەبەرم ببێتەوە
.
.
"تیانا"
دەنگێکی تۆقێنەر وتی

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now