CHAPTER ELEVEN

264 31 16
                                    

POV TIANA


ماڕک~

دەموجاوی هەمووی شین بۆتەوە و بووە بە برین
قاچی ئازاری پێگەیشتووە
بەهۆی منەوە بوو!
دەبێت ڕۆژێک تۆڵە لە جاک بکەمەوە

ژیان زۆر سەیرە زۆربەی کات دەبێت
باجی هەندێک شتی بچووک بدەیت!

دوای ئەوەی ماڕک و هیگاشی لە دەستشۆر گەڕانەوە دەستمان کرد بە ڕاهێنان کردن
لەدوای ماوەیەک گرووپەکانی دیکە هاتنە ناو گۆڕەپان ئەوانیش بۆ ڕاهێنان هاتبوون
ئێمە لە پێش هەمووانەوە لەوێ بوون
بەهۆی جاکی نەفرەتی!

من و ماڕک لەبەر ئازار بەجوانی نەماندەتوانی ڕاهێنان بکەین

بۆچی دەبێت بەو شێوازە دڕندە بن!؟

دواتر دەستم کرد بە پاکردنەوە نهۆی یەکەم
لەگەڵ ئابیگەیڵ و چوار کچە تازەکە
هەموویان خۆیان ناساند بەڵام
بەجوانی بیرم نایەت ناویان چی بوو
تەنها ناوی یەک دانەیانم لەبیرە
ناوی جێس بوو کچێکی ڕەش پێست بوو

ئێرە

زۆر گەورەیە!

زەوی و پەنجارەکانمان پاک کردەوە
لەگەڵ پلیکانەکان و سڕینەوەی دیوارەکان و تابلۆ و هیتد..
دەبێت بە ئاگاداریەکی زۆرەوە پاکی بکەینەوە لەبەر ئەوەی زۆربەی شتەکان مێژووی و کۆنن

دەزانن چی~

بەس شتی پیس و ڕزیون
ئەگەر هێزێکی کەمیان بەر بکەوێت دەشکێن
ئەمانەیان بۆ چییە!

دوای نیوەڕۆ نهۆمی سێیرممان پاک کردە
مەبەستم نهۆمە 7 ژوورییەکەیە

سەرەتا لە مەلەوانگەکەوە دەستمان پێکرد دەبێت هەموو ڕۆژێک بە جوانی پاک بکرێتەوە لەبەر ئەوەی کینگ هەموو بەیانییەک مەلە دەکات
ئەهریمەنی موسەقەف!

گەورەیە وە زۆر قوڵە

لەدەرەوەی چەندین ڕوەکی جوان لەناو گوڵداندا دانراون کاشی هەموو ژورەکە سپییە
ڕەنگی دیارەکانی شینی کاڵە
وێنەی چەند ماسیەکی لەسەر کێشراوە
چەندین شوێنی ڕاکشان و دانیشتنی لێیە لەگەڵ زۆرێک لە شامۆ و خاولی پاکەورەی تر

لەدوای پشت شکانێک لەلایەن زەوی مەلەوانگە خۆشەویستەکەوە ڕزگارم بوو
ئەمە وەک بەخێرهاتنێک بوو

خۆم ئازارم کەم نەبوو!

باشە ئابیگەیڵ پاکەرەوەی ڕشتبوو بۆ پاکردنەوە زەویەکە وە منیش بەخێرایی بەرەو ئاوەی ناو حەوزی مەلەوانگەکە دەڕۆیشتم بەڵام بە خراپی کەوتم
سمتم و پشتم شکا!

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Όπου ζουν οι ιστορίες. Ανακάλυψε τώρα