CHAPTER THREE

136 21 6
                                    

MEMORIES OF TIANA

"دەتەوێت پێت بڵێم؟"
بە بێ باوەڕی وتم
ماڕک سەری جوڵاند بە مانای ڕازی بوون

"نەخێر!...لە ئێستادا تۆش یەکێکیت لە گومان لێکراوەکان...خێرا بڕۆ دەرەوە"
بەتوڕەیی وتم لەکاتێکدا پاڵمدەدا بەرەو دەرگاکە

"بۆستە!....تی....باوەڕبکە ئەوان هیچ لەدوای خۆیان بەجێ ناهێڵن"
بەخێرایی وتم لەکاتێکدا بەرگریم دەکرد بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ماڵەکە بەڵام تی منی بە زۆر کردە دەرەوە

*هەرگیز هەستت بە بەهێز بوونی لە ڕادە بەدەر کردووە کە خۆت بەلاتەوە نامۆ بێت و بڵێیت
'من چۆن وامکرد؟' بەڵێ ئێستا منیش وام نازانم چۆن بەڵام ماڕک هەرچەندە هەوڵی دا نەیتوانی بگەڕێتەوە ناو ماڵەکە من لەو بەهێزتر بووم ئەم بەهێزییە تەنها لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا ڕودەدات
وەک کاتێک توڕەی،بێ هیوای،هەوڵ بۆ سەرکەوتن دەدەیت و هتد..

دەرگاکەم داخست و بە قاچە لاوازەکانم بەرەو ژوری دانیشتنەکە ڕۆیشتم گڵۆپەکانم کوژاندەوە ناتوانم بە ڕوناکی ئەو دیمەنە ببینم قاچەکانم لاواز بوون قاچم دەلەرزی دەستیشم بە هەمان شێوە وەک ئەوە واییە ئەندامەکانی جەستەم چاویان بۆ دروست بوبێت و دیمەنەکان ببینن بۆن خوێنێکی تیژ دەهات بوبوو بە گۆماوی خوێن
هەرسێکیان لە زەویەکە کەوتبوون قاچەکانم چیتر هێزیان تیانەما کەوتمە سەر زەوییەکە چاوم پڕ بوو قاچەکانم لە باوەش کرد و دەستم بە ڕوخسارمەوە گرت هەرگیز پێشتر وا نەگریاوم وەک ئەوە وایە کەسێک دەستی لە قوڕگم نابێت ناتوانم هەناسە بدەم
ئەو فەرشە بێجییەی باوکم بە دڵی من کڕی بووی هەمووی بۆتە خوێن مێشک قبوڵی ناکات
مستیلە کەی باوکم لە دورەوە تیشک دەداتەوە ئەو مستیلەو کاتژمێرەی لە دەستە کە من لە ڕۆژی لە دایکبوونەکەی پێم دا ئیتر کێ من بپارێزێت؟

دایکم پەرداخە خۆشەویستەکەی خۆی لە باوەش گرتووە لە ئەگەری ئەوەی هیچی لێ نەیەت کە ڕەسمی هەموومانی لەسەرە بە دڵخۆشییەوە خەندەمان کردووە
ئێلی توند دەستی دایکمی گرتووە بە دەستێکی بە دەستەکەی تری ورچە خۆشەویستەکە یان با بڵێین(بەڕێز تێدی) گرتووە بە گرتنێکی شل کە ڕۆژا گرتنەکەی توند بوو وە نەیدەهێشت کەس دەستی لێ بدات

هەستام چوومە نزیک باوکم
"باوکە..؟ باوکە دە هەستە..سوێند دەخۆم ئیتر دەبم بە کچێکی باش ناچمە ئاهەنگی کوڕ و کچە خراپەکانی قوتابخانە بەتایبەتی ئەگەر لە شەودا بێت لەماڵەوە ڕاناکەم ئەگەر وتت نەخێر منیش دەڵێم بەسەر چاو
هەموو ڕۆژێک یارمەتیت دەدەم لە شۆرینی ئۆتۆمبێلە خۆشەویستەکەت ئەی تۆ نەت وت فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێلت دەکەم؟ بەڵێنت دا تۆ هەمیشە پیاوێکی خاوەن بەڵێنی خۆت بوویت ئێستاش وایت دەزانم...
تۆ پاڵەوانی من بوویت باوکە ئازاکەم دە چاوت بکەرەوە با چاوە شینەکانت ببینم...ئەمجارە جلی زۆر کراوە لەبەر ناکەم بەڵێن بێت هەرچی بڵێی دەڵێم باش
بەس هەستە باوکە بابە گیان؟"

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now