CHAPTER SEVEN

108 23 2
                                    

POV TIANA

لە ژورەکەم ڕۆیشتمە دەرەوە ماڵەکە بێدەنگە من بەڵێنم بە خاتوو ماری و بەڕێز جۆن دا کە لە ژورەوە بمێنمەوە
تۆ بڵێی ئەوان هاتبنەوە؟
ڕۆیشتم بەرەوە دەرگای دەرەوە دەمەوێت بزانم پێڵاوەکانیان لەوێیە یان نا

دوو پێڵاوی لێییە کەواتە هاتوونەوە
بۆیە من دەتوانم بڕۆمە دەرەوە وایە
ئەمە نابێتە شکاندنی بەڵێنەکە؟
نا بەڵێنەکە هەتاوەکو ئەوکاتە بوو کە ئەوان لەماڵ نەبوون
یەکێک لەو چاکەتانەم لەبەر کرد کە خاتوو ماری پێیدابووم
زۆر بەهێواشی دەرگاکەم کردەوە بۆئەوەی خەبەریان نەبێتەوە
لەرزێک بە لاشەم داهات بایەکی کزی دێت کە دارەکان کەمێک دەجوڵێنێتەوە زۆر تاریکە
باش بوو توانیم لایتەکەی بەڕێز جۆن لەگەڵ خۆم بهێنم
بەرەو ڕوناکییە سوورەکە ڕۆیشتم

کاتێک گەیشتمە ئەوێ بینیم شتێکی شێوە بازنەییە وەکوو تۆپ وایە بەڵام گەورە ترە کەوتۆتە ناو چاڵێکی بچووکەوە ئێرەی زۆر ڕوناک کردۆتەوە
ئەوە چییە؟
قورس نەبوو بۆیە توانیم هەڵی بگرمەوە بەشێکی بچووکی تۆختر بوو لە دەوروبەرەکەی شتێکی لەسەر نوسرا بوو بەڵام نازانم چ زمانێکە
پەنجەم بە بەشە تۆخەکەدا نا
ڕێک لەو کاتەدا
تۆپە سورەکە لەدەستم کەوتە سەر زەوییەکە و بەخێرایی بەدەوری خۆیدا سوڕایەوە
دواتر دەروازەیەکی دروست کرد ناوەوە دیار نەبوو چواردەوری بە بەردێکی قەوزای دەورە درابوو لە ناوەوە ڕانگێکی سوور پێدا بڵاوبوبووە  کە لەگەڵ ڕەنگی ڕەش تێکەڵ کرا بوو

ئەم جۆرە شتانە هەیە بەڕاستی؟

دەبێ چی لێ بێت؟

"تیانا"

دەنگەکە لە دوامەوە هات دەنگە تۆقێنەرە کە بوو
چی بکەم؟
.
.
.
.
.
.
.
.

POV TIANA

گوێم لە دەنگی چەند پیاوێکە باشە ئێرە بەس بەڕێز جۆنی لێیە
لەوەیە میوانیان هاتبێت
ئەی ئەم عەرزە بۆ ئەوەندە ڕەقە؟
بەخێرایی هەستام و سەیری دەوروبەری خۆم کرد
ئێرە کوێیە؟

زیندان؟
زیندانێکی تاریک و ترسناکە تەنها تۆزێک ڕوناکی هەیە ئەوەش زۆر کەمە لە زیندانیێکی کۆن دەچێت
بەڵام بۆچی من لە زیندان دام دوبارە دیارە ئەوان منیان دۆزیوەتەوە
بەڵام چۆن؟
نەخێر!
شەوی پێشوو من لەناو دارستانەکەدا بووم
بیرمە کەوتمە ناو دەروازەکەوە نازانم لە ترسی ئەو دەنگە تۆقێنەرە خۆم فڕێدا یان یەکێک پاڵی پێوەنا

واتا من لە ڕەهەندێکی تر دام!

ئێرە ساردە بەنەفرەت بن
ئۆو
ئافەریم تیانا تۆ هێشتا عەزییە کەی خاتوو تێسات لەبەرە ئێستا چۆن بیگەڕێنمەوە

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now