CHAPTER EIGHT

108 19 2
                                    

  POV TIANA

"من چی؟"
وتم

نازانم چی ڕودەدات جاک بە ڕوخسارێکی سەیرەوە
سەیر ی من و کاخەزەکان دەکات

"هیچ...تەنها تۆ دەتوانیت لە کۆشکی ئەهریمەن
کار بکەیت"
وتی

"باشە..لەوێ چ کارێک دەکەم؟"
بە زانخوازی وتم

"من نازانم"

بە بێزاری وتی

"کەمێکی تر دەڕۆین جارێ بڕۆ لای ئەو کەسانەی ئەوێ دابنیشە"
وتم و ئاماژەم بەو کەسانە کرد کە لەگەڵ خۆم دەیانبەم بۆ کۆشک

"باشە"
وتم
بەرەو ئەو کەسانە ڕۆیشتم کە جاک وتی ئەوان چەند کچێک بوون دیارە لێرە کچ و کوڕیان جیا کردۆتەوە
.
.
.
نەفرەت!
مردم لە چاوەڕوانی!
هیچ شتێک هەیە ناخۆشتر بێت لە چاوەڕوانی؟

باشە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و ڕۆیشتن بەناو دارستانێکی دوور و درێژ
بەڵێ زیندانە نەفرەتییەکە لەناو دارستاندا بوو

دوای ماندوو بوونێکی زۆر ئێستا لەبەردەم کۆشکێکی نەفرەتی وەستاوین
باشە بڕوام پێبکەن ئێرە لە کۆشکی جادوگەرەکانی ناو فیلمەکان دەچێت وە دنیا تاریک بووە وە لەسەر کۆشکەکە پڕە لە قەلەڕەش تەنها لە هەورە بروسکە و بارانی کەمە
ئەوان بە ئەمە دەڵێن کۆشک؟
شوێنێکی نەفرەتی قێزەونی ترسناکە!

زۆر گەورەیە!

دواتر لە دەروازەی سەرکییەوە ڕۆیشتینە ژورەوە
حەوشەکەی زۆر گەورەیە هیچ گوڵێکی لێ نییە
ئەوەی پێشتر لێی بووە هەمووی وشکی کردووە

خەریکە دەترسم!

هەموومان لەناو حەوشەکە کۆکراوینەوە کوڕەکان لە دوای ئێمە گەیشتن هەموومان نزیکەی 50 کەس دەبین
خەڵکێکی زۆر لە ناو کۆشکەکە هاتنە دەرەوە لە دوری ئێمە وەستان بڕاوام نەدەکرد ئەم هەمووە خەڵکە لێرەبن
دواتر جاک دەرکەوت و دەستی کرد بە قسە کردن

"هەمووتان بەخێر بێن بۆ کۆشک پێش هەموو شتێک لەبەر ئەوەی ئێوە تازەن لێرە دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک جلێکی تایبەت بەخۆتان بپۆشن وە دەکرێن بە گرووپی 5کەسی لەگەڵ یەکتری کە 4 کەستان ئەوانەن کە تازە هاتوونەتە ئێرە وە دانەیکتان کەسێک دەبێت کە پێشتر لێرە بووە بۆ ئەوەی فێری یاساکانی ئێرەتان بکات و فێرتان بکات ژیانکردن لێرە چۆنە هەر فەرماندەیەک دەبێتە بەڕێوبەری هەر تیمێک کە تازەن لێرە تاوەکوو ساڵێک دواتر باشترین گرووپی ساڵەکە دیاری دەکرێت و پلەی ئێوە و بەڕێوبەری گروپەکاتان بەرز دەکرێتەوە
وە دیاریتان پێدەدرێت بۆیە دەبێت بە باشی هەڵسوکەوت بکەن هەموو ئەو کەسانەی لێرە کاردەکەن موچەیەکی کەمیان هەیە وە کۆتایی هەموو مانگێک ڕۆژی پشووتان دەبێت
دەبێت زۆر وریابن لێرە کەس بەرامبەر کینگ سەری بەرز نەکات و کینگ توڕە مەکەن چونکە خۆتان باجەکەی دەدەن ئەوە هەموو ئەوشتانە بوو کە پێویست بوو بیڵێم هەر پرسیارێکتان هەبوو دەتوانن لە ئەو کەسەی بکەن کە پێشتر لێرە ژیاوەو هاتۆتە ناو  گرووپەکەتان
وە ئێستا ناوی گرووپەکان دەخوێندرێتەوە
هیچ کەسێک ناتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت"

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now