CHAPTER FOUR

122 22 3
                                    

POV TIANA

خواردنەکەم تەواوکرد وە ئەوەی خاتوو ماری پێی وتم کردم ئێستا لەبەردەم ئەو ژورە وەستاوم کە وتی لێیی بمێنمەوە...باشە...لەسەر دەرگاکە شتێک نوسراوە بە دەستوخەتێکی ترسناک دیارە زۆر دەمێک لەمەوپێش نوسراوە
'پێش هاتنە ژوورەوە لەدەرگا بدە'
ئەوە چییە؟
پف
واتا کەسێک لەوێیە؟
تەق تەق!
لەدەرگام دا بەڵام هیچ دەنگێک نەهات بۆیە بڕیارمدا بڕۆمە ژورەوە
تاریکە!
گڵۆپەکانم داگیرساند

ژورێکی ئاساییە زۆر منداڵانە و کوڕانەیە

مەبەستم فەرشەکانی ڕەنگی سپییە
بێدەکە ڕەنگی سپییە و تێکەڵەی ڕەشە
دیوارەکان لەزگەی سپی پێوەیە
ڕەسمی بات مان هەڵواسراوە لەگەڵ ڕەسمی زۆر لە کارتۆنەکان وە کەمێک تۆزاوییە هەرچۆنێک بێت زۆر سپاس گوزارم
باشە ئیتر کاتی ئەوەیە بخەوم پێویستە نزاکانی پێش خەوتن بکەم

خودایە لە هەموو هەڵەکانم خۆشبیت♡

خودایە بمپارێزیت♡

خودایە مامم بچێتە جەهەندەم♡

خودایە لە خێزانەکەم خۆش بیت و بیانکەیتە بەهەشتەوە♡

خودایە زۆر سوپاس بۆ هەمووشتێک♡

.
.
.

POV TIANA

هەست دەکەم بەیانییە چاوەکانم کردەوە ژورەکە ڕوناک بۆتەوە ڕوناکی و تیشکی خۆر لە پەنجەرەی ژورەکەوە دێنە ژورەوە سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر 6ی بەیانی بوو

چی؟

من کەی وا زوو هەستاوم!
باشە لەوەیە ژیانکردن لە ناو سروشت واتلێبکات

هەستام سەیری دەرەوم کرد کە پەنجەرەکەوە دیمەنی دەرەوە زۆر جوانە شەو زۆر سامناک بوو بەڵام ئێستا وانییە بەیانییەکی جوان پەنجەرەی ژورەکەم کردەوە بۆ ئەوەی هەوای پاک بێتە ژورەوە هەوایەکی سارد بە ڕوخسارم کەوت بەڵام خۆش بوو

لە ژورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە هەستم بە هەندێک دەنگ کرد لە چێشتخانەکەوە دێت ڕۆیشتم بەرەو ئەوەێ

بەڕێز جۆن و خاتوو ماریی خواردنیان دەخواد هەر کە ڕۆشتمە ژورەوە سەرنجی هەردووکیان کەوتە سەر من

"هەستایت کچم"

"باش خەوتیت؟"

سەرەتا خاتوو ماری قسەی کرد ئینجا بەڕێز جۆن منیش سەرم لەقاند بەمانی بەڵێ

"دەستشۆر لە باخچەکەی دواوەیە بڕۆ دەرەوە ئینجا بەلای ڕاستدا بڕۆ دواتر وەرە نان بخۆ"

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now