CHAPTER TEN

110 21 4
                                    

POV TIANA

هەموومان لە گۆڕەپانی مەشق کردنەکە وەستاوین مەبەستم تەنها گرووپەکەی خۆمە
بۆچی لێرەین؟

"ئەشڵی؟"
وتم

"بەڵێ؟"
ئەشڵی وتی

"ئێمە چی دەکەین لێرە؟"
وتم

ئەشڵی کەمێک چاوەکانی فراوان بوو

"ئەها...من لەبیرم کرد پێتان بڵێم..هاوەڕێیان ئێوە دەبێت مەشق بکەن لە ئەم شەمەیەوە ڕکابەری ئێوە دەست پێدەکات لەگەڵ ئەو کەسانەی تازە هاتوون بۆ ئێرە ئەم ڕکابەرییە تەنها بۆ خۆشیە کینگ ئەم ڕکابەرییەی داهێناوە...هەفتەی یەک جار دەکرێت کە دوو کەس ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە بەمشێوازە بەردەوام دەبێت تاوەکوو لە کۆتاییدا یەک براوە دەمێنێتەوە ئەو کەسە براوەیە ڕووبەڕوی کینگ دەبێتەوە ئەگەر بیباتەوە ئەوە هەرچی داوابکات دەبێت کینگ بۆی بکات جگە لە ڕۆیشتن لێرە و پێگەی کینگ بەڵام ئەگەر بدۆڕێت دەبێت کینگ هەرچی بووێت بۆی بکات
لە دوو بەش پێکدێت سەرەتا بە شمشێر شەڕ دەکەن دواتر بە دەست"
ئەشڵی وتی

ئەمە چییە؟
زۆر منداڵانە نییە؟!
چۆن چێژ لە شتێکی وەها دەبینن؟
نامەوێت ئەمە بکەم

"بەڵام من هیچ شتێک لەسەر شەڕ کردن نازانم"
ئابیگەیڵ بە داماوی وتی

"لێرە فێردەبیت"
ئەشڵی وتی

"من ڕقم لە شەڕ کردنە نامەوێت لە گەڵ هیچ کەس شەڕ بکەم بۆ ئەم شتە هیچانە"
هیگاشی وتی

"منیش..هاوڕام لەگەڵتان"
ماڕک وتی

"کەواتە با بڕۆین بخەوین"
بە بێ باکی وتم

"بەڵام من ناتوانم...فەرماندە وتی دەبێت ببم بە سەرباز"
ماڕک بە خەمباری وتی

"ماڕک...تۆ ئەوت ناوێت ئەو ناتوانێت بە زۆر ئەم کارە بەتۆ بکات"
وتم

"نەخێر..تیانا ئێمە ناتوانن لە فەرمانی ئەو ئەهریمەنانە دەربچین"
ئەشڵی وتی

"بۆچی..تۆ ئەوەندە دەترسیت؟"
وتم بە ئەشڵی

"تیانا من زۆر شتم بینیوە من دووساڵە لێرەم"
ئەشڵی وتی

"بۆ دەبێت هەر باسی ئەو دووساڵە نەفرەتییە بکەیت؟
چی وادەکات کە ئەوەندە خۆش بێت کە تۆ دوو ساڵە لێرەیت؟"
بە بێزاری وتم

"تیانا...نابێت تۆ ن..."
نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات ئەشڵی دەیەوێت دووبارە وانەم پێ بدات بەڵام
من گوێی لێ ناگرم

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now