CHAPTER FIVE

123 27 4
                                    

POV TIANA

گوێم لە دەنگی بارانە بەڵام هێشتا بەجوانی بە ئاگا نەهاتووم دەمەوێت زیاتر لە ناو جێگا گەرمەکەدا بخەوم

ئەی بەنەفرەت بیت!

بەخێرایی هەستام لە ژێر بەتانییەکەم و بەڕێکی دانیشتم من دوێنێ شەو لە بیرم چوو نزای پێش خەوتن بکەم ئێستا چی بکەم؟

"خودای میهرەبان تکایە لێم خۆش بە"وتم

سەیری کاتم کرد کاتژمێر9بوو
نەخێر دواکەوتووم بڕیار بوو ئەمڕۆ من و خاتوو ماری لەگەڵ بەڕێز جۆن بڕۆین بۆ لای ئاژەڵەکان و باخەکە

بەخێرایی ڕۆیشتم بەرەو چێشتخانەکە خاتوو ماری قاپەکانی دەسڕییەوە و بەڕێز جۆن سەیری تیڤی دەکرد
من گەمژەم!
بەم بارانە بۆ کوێ بچین؟
ئەوان بە سەیری سەیریان دەکردم
"وەمزانی ڕۆیشتوون...بەڵام بیرم هاتەوە کە بارانە"
بە شەرمەزاری وتم

ئەوانیش پێکەنین
"وەرە خواردن بخۆ و دواتر بڕۆ دوشێک بکە ئێستا دەڕۆم جلێکت بۆ دەهێنم"
ئەزانم شەرم دەکات خۆی وابڵێت بۆیە خۆم بیڵێم باشترە
خاتوو ماری وتی

منیش دوای نان خواردن ڕۆیشتم بۆ گەرماو
گەرماوەکە زۆر گەرم و خۆش بوو هەستم بە ئاسودەیی کرد
بەڵام!
لە کاتێکدا سەرم دەشۆرد گوێم لێ بوە یەکێک لە پەنجەرەکەی دەدا بەم تۆنە

تەق! تەق! تەق!

"بەڵێ؟"وتم
دەبێ کێ بێت؟

"هیچت ناوێت کچم؟"

سوپاس بۆ خودا
خاتوو ماری بوو

"ئەوەی ڕاستێ بێت شانەم بیرچووە نابێتە ئەزێت ئەگەر بۆم بهێنی"
بە شەرمەزاری وتم

منی گەمژە!

گوێم لێبوو وتی باش و ڕۆیشت

ئاوە گەرمەکە دەکەمەوە ساردە
ئاوە ساردەکە دەکەمەوە ساردە
ئاوە ساردەکە دەکەمەوە گەرمە
ئەوە گەرمەکە دەکەمەوە گەرمە
لەدوای هەر کردنەوەیەک ئاوەکە دەگۆڕێت
ئەمە چییە؟

تەواو بووم لە خۆشۆردن خاتوو ماری شانەکەی بۆ نەهێنام وابزانم لەبیری چوو ویستم بڕۆمە دەرەوە لە گەرماوەکە بەڵام قاچم کەوتە سەر عەرزەکە
بەلۆعەی گەرماوەکەم کردەوە بە هیوای ئەوەی ئاوی گەرم بێت نەک سارد

بەڵام خۆزگە ئاو بوایە گەرمی و ساردی کێشەنەبوو!

خوێن!

خوێن لە بەلۆعەکە دێتەو دەرەوە قاچم هەمووی بوو بە خوێن

یاااع!

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now