CHAPTER NINE

96 19 4
                                    

POV TIANA

پلیکانە نەفرەتییەکان تەواو بوون
نازانم ئەشڵی بەرەر و کوێمان دەبات ئەمجارە

"فەرماندە جاک بەڕێوبەری ئێمەیە بۆ ئەمساڵ
ئەو بەڕاستی توندە...زۆربەی کۆشک لێی دەترسن زۆر بەخراپی ئازاری تاوەنبارەکان دەدات هەندێکیان دەسوتێنێت وە هەندێکی تر پەنجەکانی قاچ و دەستیان دەبڕێتەوە قۆڵیان دەشێکنێت بەڵام بۆ کەسانی ناو کۆشک میهرەبان ترە بەڵام کە توڕە بوو خراپت بەسەر دەهێنێت هەندێک دەڵێن ئەو و کینگ دڵیان نییە کینگ لە ئەو خراپترە...ئێمە لە زۆر کارمان لەگەڵ کینگ نییە بەڵام هەموو ڕۆژێک فەرماندە جاک دەبینین زیاتر لە جارێک
بۆیە ئاگاداری هەڵسوکەوتتان بن
ساڵی ڕابردوو کوڕێک کە لەو گرووپە بوو ئەو بەڕێوبەری بوو هەمیشە سەرپێچی دەکرد ئەویش لێیی دەدا بۆ ماوەی دوو مانگ شەوانە گوێمان لە ناڵە و ئازاری ئەو کوڕە بوو کە فەرماندە لێیی دەدا دواتر ڕۆژێکیان مرد فەرماندەش گۆشتەکەی ورد ورد کرد و دای بە سەگەکەی
زۆربەی کاتەکان کە دەیبینم هەموو جلەکانی پەڵە خوێنە"

ئەشڵی لەڕێگەدا باسی ترسناکی جاکی دەکرد

ئووپس!

لەبیرمکرد کە ئەو بەڕێوبەرمانە
بەڕێوبەر سەگ!

"بەڕاستی وایکرد؟"

ئابیگەیڵ بە ترسەوە وتی

"بە داخەوە بەڵێ"

ئەشڵی بە خەمباری وتی

"ئەوە ڕاستە...پێش ئەوەی بێم بۆ ئێرە من لە زیندانی ناو دارستانەکە هەوڵی ڕاکردنم دا...بەڕاستی بێ چارە بووم من بیری خێزان و هاوڕێکانم و وڵاتەکەم دەکەم نامەوێت لێرەبم...بەخێراییەکی زۆر ڕامکرد دڵنیابووم لەوەی کەس منی نەبینی بەڵام...بەڵام لەناکاو لەبەردەمم دەرکەوت..منی گەڕاندەوە زیندانەکە....زۆری لێدام سەرەتا بە هەموو هێزی زلەیەکی لێدام هەرگیز پێشتر بەو شێوازە زلەم لێ نەدراوە ئەوەندە بەهێز بوو کە سەرم بە گێژدا دەهات...پاشان بە قایشی پانتۆڵەکەی لێی دام پشتم هێشتا ئازاری هەیە زۆر دەهێشێت..من لێی دەترسم"

هیگاشی بە ترسەوە وتی لەکاتێکدا چاوەکانی پڕبوون

"من کەوتومەتە کوێوە خودایە"

ماڕک وتی

بەڕاستی هیگاشی کوڕێکی زۆر هەستیارە
خەمبارم بۆی
ئەو ئەهریمەنە گەو*دە!

"ئەو ناتوانێت هیچ بکات ئێمە لەگەڵ تۆین..
باشە؟"
بە خەندەوە وتم بۆ ئەوەی خەمبار نەبێت
هیگاشی سەری بە واتای ڕازیبوون جوڵاند

|| THE KINGDOM OF DEVILS || 🔙Where stories live. Discover now