Part 1

2.4K 233 133
                                    

ساڵی ١٩٨٧ بوو سەردەمانێک کە لە ھەموو کۆمەڵگاو نەتەوەکاندا لە شوێنی یاسا و ڕێسا کلتور کاری پێ ئەکراو حوکمی ئەکرد

سەردەمانێک لە شوێنی ئیشق و خۆشەویستی
کلتور بڕیاری ھاوسەرگیری و پێکەوە ژیانی ئەدا

ئێرە وڵاتی ئۆکڕانیایە وڵاتێک بە کلتورە پتەوو ڕەقەکانی بەناوبانگە
خەڵکەکەی بە مێشک بەستووترین مرۆڤی سەر گۆی زەوی بەناوبانگن

ئێرە شاری دنیپڕۆیە لە ئۆکرانیا
شارێکی بچوک کە دانیشتوانی یەک ملیۆنو نیو خەڵکە
بەڵام شارێکی یەکجار دڵڕفێن و جوانە

تەنھا لە ڕوکەشدا جوانە وەکو جوانی کچەکانیان
بەڵام گەر بێینە سەر باسی خەڵکەکەی و بیرکردنەوەیان
شارێکی ژەنگاویە مێشکەکان ژەنگ گرتوون

دوژمنایەتی چەندین ساڵەی خێزانی ئیڤانۆڤ و براڤێرمان
کوشتاریێکی زۆر زۆری نایەوە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧

بەھۆی مێشکە بچوکە ژنگ گرتوەکانی سەرۆک عەشیرەتەکان و ناکۆکیە بێماناکانیان لەسەر زەوی و زار خەریک بوو لە ناو ھەردوو خێزانەکەدا پیاو نەدەما ئەوەندە پیاویان لێ کوژرابوو

نیوەی ئەو پیاوانەشی زیندوو مانەوە کەوتنە زیندان لەبەر تاوانی کوشتن
ئیتر گەورەیی و سەرۆک عەشیرتی بۆ جیلێکی نوێی گەنج بەجێما

بۆ کوڕە گەنجە تازە پێگەیشتوەکان کە لە کۆتاییدا بڕیاری ڕاگرتنی دوژمنداریەکەیاندا و ڕێکەوتن کە ئاشتی بەرقەرار بکەن بۆ ھەردوولا

خێزانی ئیڤانۆڤ کە بەھێزترین خێزان بوون لە دنیپرۆ
دەوڵەمەند و چەک بەدەستی ناوچەکە ئاغایەتیان بەسەر ھەموو شارەکەوە دەکرد بەڵام ئیتر خەریک بوو سەردەمی ئەوان کۆتایی پێدەھات بەھۆی ئەو شەڕە دورودرێژەی چەندین ساڵەی لەگەڵ خێزانی براڤێرمانەوە ھەیانبوو

زۆربەی پیاو ماقوڵانی خێزانی ئیڤانۆڤ لە زیندان بوون
پیاوە بە جەرگو ئازاکانیان کە زۆرێک لە پیاوەکانی براڤێرمانیان کوشتبوو

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵوگۆڕکردنی دەورەکانە
سەرۆک عەشیرەت کە لە زینداندایە کوڕەکەی شوێنی باوکی دەگرێتەوە
ھەموو عەشیرەت کۆبونەتەوە بۆ دەست ماچکردنی

جۆنگکوک کوڕە گەنجە خوێن گەرمەکەی خێزانی ئیڤانۆڤ
ئەمڕۆ دەبێتە سەرۆکی خێزان و ھەموو پیاوو ژنانی عەشیرەت
دەستی ماچ دەکەن و ملکەچی خۆیانی پێ پیشان دەدەن

ئیتر قسەی ئەو لە سەروی ھەموو شتێکەوە دەبێ
کوڕە تاقانەکەی باوکی کە دونیایێک ھیوای پێی ھەیە
لە کاتێکدا خۆی لە زیندانە

ئاریانا✔️Where stories live. Discover now