Part 6

728 142 108
                                    

جیمین ئەو شەوە ھەر وێڵ بوو بەدوای ئاریانادا
کێشەکە ئەوە بوو نەیدەزانی لە کوێ بەدوایدا بگەڕێ
جۆنگکوکیش تاوەکو بەیانی کاتی پێداوە خوشکەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە

لە ماڵی خزمە دورو نزیکەکان لەماڵی ھاوڕێکانی
لە ھۆتێل و شوێنە گشتیەکان لەھەموو شوێنێک گەڕا
بەتەنیاش نا لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەنجانی عەشیرەت

نەبوو ..... لە ھیچ شوێنێک نەبوو
ئاخر چۆن بگەڕێتەوە بە دەستی بەتاڵ
جۆنگکوک پیاوێکە زۆر لەسەر قسەی خۆی سورە
گەر قسەیەک بکات یەک جار دەیکات گەر نەیگەیەنێتە سەر
خۆی پێ پیاو نیە ، ئەو ھەڕەشیەی لە جیمینی کرد زۆر بەڕاستی بوو

لەناو عەشیرەتی ئیڤانۆڤ ئەوعادەتە قێزەونە ھەبوو
کە ئاغا لەبەر ھەڵەیەک سزای زۆر قێزەونی بەسەر خەڵکەکەدا دەچەسپاند

ئەو قسەیەی جۆنگکوک مانایێکی زۆر ترسناکی ھەبوو
" لە پیاوەتیت دەخەم لەبەردەم ھەموو عەشیرەت "

ئەزانن ئەوە مانای چیە ؟ واتا لەبەردەم ھەموان ئەو پارچە گۆشتەی کەلەنێوان قاچەکانی جیمین دایە دەیبڕێت تاھەتایە لە پیاوەتی دەکەوێ

تا ھەتایە وەکو پیاوێک مامەڵەی لەگەڵ ناکرێ
ناتوانێ ژن بێنێ ناتوانێ مناڵ بخاتەوە
دەبێتە گاڵتەجاڕی ھەموو خێزانەکە زۆر مەترسیدار بوو زۆر
ئاریانا لەگەڵ ڕاکردنی خەریک بوو ژیانی جیمین و سوزیش وێران بکات

جیمین
" خەریکە دونیا ڕوناک دەبێ چۆن بچمەوە بەردەم ئاغا ئاخر "


کوڕی خاڵی جۆنگکوک
" ئاغا خۆی ئەو ھەڕەشەیەی کرد جیمین ؟ "


جیمین
" سێ جار سوێندی خوارد کە وام بەسەر دێنێت
گەر بۆی نەدۆزمەوە زۆر بە ڕاستی بوو
چۆن بوێری ئەوە بکەم بگەڕێمەوە لای "


کوڕی خاڵی
" چیت کرد جیمین بەخوا ئاغا وێرانت دەکا "



کوڕی مامی
" ئاریانای گەمژە بیری لەو شتانە نەکردبویەوە کە ڕایکرد؟
ئاخر ئێستا جیمین ژیانی دەفەوتێ لەبەر ئەو بەنەفرەت بی "


ئاریانا✔️Where stories live. Discover now