Part 30

1.1K 194 1.6K
                                    


ڕۆژ ھات و ڕۆیی ئاریانا بەرە بەرە سکەکەی ھەڵدەچوو بەڵام کەمێ ژیانی باشتر بوو لە پێشوتر ئەو ئیتر خزمەتکار نەبوو لەو ماڵە ناچار نەبوو ھیچ کارێک بکات لەبەر سەلامەتی مناڵەکە




تایھیۆنگیش لەگەڵی نەرم و نیان بوو ھەوڵی ئەدا کۆنتڕۆڵی خۆی بکا
گەر لەدەرەوەش توڕە بوایە نەدەگەڕایەوە ماڵەوە تا سارد ئەبویەوە تا لە ئاریانا نەدات و مناڵەکەی سەلامەت بێ





ئیتر ھەموو ئەرکێک کەوتبوە سەر ئەندریا ھەموو شەوێک داوای لە یونگی ئەکرد کارەکەرێک بەکرێ بگرن تاوەکو ڕازی بوو مانگێکی پێچوو



دوو ژنیان بەکرێ گرت تا کاری ماڵیان بۆ بکەن ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک ئەھاتنە ماڵەوەو ھەموو کارێکیان ئەکرد تا ئەندریا زۆر ماندوو نەبێ




بەڵام خەمی ئەندریا ئەوە نەبوو خەمی گەورەی ئەندریا دووگیان بوون بوو کە نزیکەی ھەشت مانگە ھاتوەو تا ئێستا دوگیان نەبووە ئەترسا کە ئاغا لەبەر منداڵێک ژنی دووەم بێنێ یا تەڵاقی بدات




کەمێ حەسودیشی بە ئاریانا ئەبرد چونکە ئەو دوگیان بوبو و خەریک بوو لە ماڵەوە خشەویست ئەبوو بەڵام ھەستی بەتاوان ئەکرد بەرامبەری





بەردەوام بەدەورو خولی ئاریانادا دەخولایەوەو ڕۆژانە ھەزار جار پێی دەوت
" پێویستت بە ھیچ نیە ئاریانا ؟ "








ئاریانا بە سکە ھەڵچوەکەیەوە کە ٣ مانگان بوو لەگەڵ ئەندریا لە باخچەکەدا پیاسەیان دەکرد و ھەوای پاکیان ھەڵدەکێشا



ئەم ماوەیە کەمێ لەیەک نزیک بوبونەوە





ئەندریا
" نازانم کێشەم چیە بۆچی دوگیان نابم ئاغا خەریکە لێم بێ ھیوا ئەبێ "













ئاریانا
" کەمێ سەبر بگرە ئەندریا ئەوەتا من دوای ساڵێک ئینجا دوگیان بووم لەوانەیە ھی تۆش کەمێ دوا بکەوێ "















ئەندریا
" من و تۆ وەک یەک نین ئاریانا ، من ھەرچی زووە دەبێ کوڕێکم ببێ ئەگینا ئاغا تەلاقم ئەدات ، ئەو پەلەیەتی و ھەموو شەوێک جوێنم پێ ئەدات کە بۆچی دوگیان نابم ، پێی وایە کە من ژنێکی نەزۆکم و ئیتر بەکەڵک ئەو نایێم "











ئاریانا✔️Where stories live. Discover now