ساڵی ١٩٨٧ بوو سەردەمانێک کە لە ھەموو کۆمەڵگاو نەتەوەکاندا لە شوێنی یاسا و ڕێسا کلتور کاری پێ ئەکراو حوکمی ئەکرد
سەردەمانێک لە شوێنی ئیشق و خۆشەویستی
کلتور بڕیاری ھاوسەرگیری و پێکەوە ژیانی ئەدائێرە وڵاتی ئۆکڕانیایە وڵاتێک بە کلتورە پتەوو ڕەقەکانی بەناوبانگە
خەڵکەکەی بە مێشک بەستووترین مرۆڤی سەر گۆی زەوی بەناوبانگنئێرە شاری دنیپڕۆیە لە ئۆکرانیا
شارێکی بچوک کە دانیشتوانی یەک ملیۆنو نیو خەڵکە
بەڵام شارێکی یەکجار دڵڕفێن و جوانەتەنھا لە ڕوکەشدا جوانە وەکو جوانی کچەکانیان
بەڵام گەر بێینە سەر باسی خەڵکەکەی و بیرکردنەوەیان
شارێکی ژەنگاویە مێشکەکان ژەنگ گرتووندوژمنایەتی چەندین ساڵەی خێزانی ئیڤانۆڤ و براڤێرمان
کوشتاریێکی زۆر زۆری نایەوە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧بەھۆی مێشکە بچوکە ژنگ گرتوەکانی سەرۆک عەشیرەتەکان و ناکۆکیە بێماناکانیان لەسەر زەوی و زار خەریک بوو لە ناو ھەردوو خێزانەکەدا پیاو نەدەما ئەوەندە پیاویان لێ کوژرابوو
نیوەی ئەو پیاوانەشی زیندوو مانەوە کەوتنە زیندان لەبەر تاوانی کوشتن
ئیتر گەورەیی و سەرۆک عەشیرتی بۆ جیلێکی نوێی گەنج بەجێمابۆ کوڕە گەنجە تازە پێگەیشتوەکان کە لە کۆتاییدا بڕیاری ڕاگرتنی دوژمنداریەکەیاندا و ڕێکەوتن کە ئاشتی بەرقەرار بکەن بۆ ھەردوولا
خێزانی ئیڤانۆڤ کە بەھێزترین خێزان بوون لە دنیپرۆ
دەوڵەمەند و چەک بەدەستی ناوچەکە ئاغایەتیان بەسەر ھەموو شارەکەوە دەکرد بەڵام ئیتر خەریک بوو سەردەمی ئەوان کۆتایی پێدەھات بەھۆی ئەو شەڕە دورودرێژەی چەندین ساڵەی لەگەڵ خێزانی براڤێرمانەوە ھەیانبووزۆربەی پیاو ماقوڵانی خێزانی ئیڤانۆڤ لە زیندان بوون
پیاوە بە جەرگو ئازاکانیان کە زۆرێک لە پیاوەکانی براڤێرمانیان کوشتبووئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵوگۆڕکردنی دەورەکانە
سەرۆک عەشیرەت کە لە زینداندایە کوڕەکەی شوێنی باوکی دەگرێتەوە
ھەموو عەشیرەت کۆبونەتەوە بۆ دەست ماچکردنیجۆنگکوک کوڕە گەنجە خوێن گەرمەکەی خێزانی ئیڤانۆڤ
ئەمڕۆ دەبێتە سەرۆکی خێزان و ھەموو پیاوو ژنانی عەشیرەت
دەستی ماچ دەکەن و ملکەچی خۆیانی پێ پیشان دەدەنئیتر قسەی ئەو لە سەروی ھەموو شتێکەوە دەبێ
کوڕە تاقانەکەی باوکی کە دونیایێک ھیوای پێی ھەیە
لە کاتێکدا خۆی لە زیندانە
YOU ARE READING
ئاریانا✔️
Romanceدڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەستپێک 20/11/2023 کۆتایی 30/1/2024