Part 5

747 156 168
                                    

جەماعەت کۆمێنت کەن دەمەوێ بزانم بەدڵتانە یا نا



لەنێوان دێرەکان قسە بکەن
دەمەوێ ببینم کە ڕووداوو کەسایەتیەکان چ کاریگەریێکی ھەیە لەسەرتان











با دەس پێ بکەین



_______________

ئاریانا ڕۆشت لە ژوورەکەی خۆی جلەکانی کۆ کردەوە

دواتر خەوت ئاھ دەبێ لەو بارودۆخە مرۆڤ چ خەوێک بکات
نازانێ بەیانی چی چاوەڕوانیەتی و دەتوانێ لەدەست ئەو زۆردارانە ڕزگاری بێ یانا بەڵام ئاریانا کچێکی ئازایە و دەتوانێ دان بەخۆیدا بگرێ و بەسەر ترسەکەیدا زاڵ بێ

بەیانی بوویەوەو ئاریانا خۆی ئامادەکرد بۆڕۆیشتن بۆ بازاڕی شار سوزی لەدەرگای ژوورەکەیداو ھاتە ژوورەوە

سوزی ھندێک پارەی خستە ناو گیرفانی ئاریانا

سوزی
" ئەوە نیوەی ئەو پارەیەیە کە ئەمشەو
کاکە جۆنگکوک پێمیدا با لەلات بێ ئاریانا
سەفەر بەبێ پارە ناکرێ "

ئاریانا
" زۆر سوپاس سوزی بەڵام ھێشتا کێشەیەکیتر ھەیە
نازانم چۆن جانتاو کەلوپەلەکانم بێنم
بەبێ ئەوەی کەس ھەست بکات "

سوزی
" واز لە کەلوپەلەکانت بێنە ئاریانا
تەنھا ھەوڵدە خۆت ڕزگارت بێ و بە سەلامەتی
دەربچی منیش بڕیارمداوە بێمە لات "

ئاریانا
"چی؟؟؟"

سوزی
" گەر تۆ سەرکەوتو بی و توانیت ڕا بکەیت
منیش دوای ماوەیەک ڕادەکەم و دێم بۆ لات
ئەوکات بەیەکەوە دەچینە ئەمریکا ئاریانا
لەوێ خوێندنەکەمان تەواو دەکەین و خەونەکانمان بەدی دێنین "

ئاریانا
" ئای خۆیە گیان ناتوانم چاوەڕێبکەم بۆ ئەو ڕۆژانە
دەمەوێ خێرا ئەو شتانە ڕوبدەن سوزی
من چاوەڕێت دەکەم گیانەکەم
بەیەکەوە ئەو کارە دەکەین دەیکەین "

ئاریانا✔️Where stories live. Discover now