یونگی
" تەڵاقی بدە لێرە "تایھیۆنگ سەری بەرز کردەوە بە چاوە شۆک بوەکانی کە ڕون دیار بوو نەیدەویست ئەوە بکا
تایھیۆنگ
" ئاغا مناڵی داھاتومان کوڕ دەبێ بەڵێن بێ "یونگی دەنگی بەرز کردەوە
" تەڵاقی بدە تایھیۆنگ ھەر ئێستا "ئاریانا لەگەڵ بیستنی ئەو قسانە خوێن لە دڵی ئەچۆڕا و دەستی توند کرد و قایمتر مناڵەکەی لەباوەش گرت بە شێوەیەک کە ھەرگیز ھیچ ھێزێک نەتوانێ لەیەکیان جیا بکاتەوە
نەیھێشت ئەسرینەکانی بێنە خوارەوە و لەشوێنی ئەوە وەک ئافرەتێکی ئازا کە بۆ مناڵەکەی ئەجەنگێ برۆکانی ھێنایە خوارەوەو بە ڕوخسارە پۆڵاینەکەی سەیری یونگی دەکرد
تایھیۆنگ ڕۆشتە لای یونگی و لەسەر زەویەکە لەلای قاچەکانی دانیشت و دەستەکانی ماچ کرد و وتی
" با تەڵاقی نەدەم ئاغا تکایە گەورەیی بنوێنە "یونگی
" تایھیۆنگ نابێ ژنێک لەو خێزانە ھەبێ یەکەم مناڵی کچ بێ بۆ تێناگەی بێ ئەقڵ ، ئەو ژنە شومە لەوە زیاتر لەو ماڵە بێت خۆی و کچەکەی بەدبەختیمان بۆ دێنن "تایھیۆنگ کە پێشتر دوور لە ئاریانا ژیانی کردبوو دوو ھەفتە بێ ئاریانا ژیابوو باش ئەیزانی بەبێ ئاریانا ئەو تەنھا تایھیۆنگە شێتە و سەرسەریێکەو ھیچیتر
ئاریانا ئەوی کردووە بە مرۆڤ وشەی پیاوەتی داوەتە پاڵی
لەھەموو بارودۆخێک پشتی بووە و کەسی بووەئێستاش مناڵێکی لە گۆشت و خوێنی خۆی پێداوە ، بەڵام ئەو مناڵە نا کە خۆی دەیەویست ئەو مناڵە نا ئاغا دەیەویست ئەو مناڵە نا کۆمەڵگا دەیەوێ بیری دەکردەوە کە چی بکا بۆ ئەوەی ئاریانا بھێڵێتەوە لای خۆی و تەڵاقی نەدا
تاکە ڕێگە چارەیەک کە بە مێشکی داھات کردنی کارێک بوو کە ھەزار ساڵ بەر لە ئێستا ئەکرا و ئیتر باوی نەماوە بەڵام ئەو تایھیۆنگە شێتە و ھەموو شتی لەدەست دێ
YOU ARE READING
ئاریانا✔️
Romanceدڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەستپێک 20/11/2023 کۆتایی 30/1/2024