ڕۆژی ئاھەنگەکە ھات و لەھەردوو بەرە نەشئەی خۆشی و شادی ئەبەخشرایەوە ھەموو جوان خۆیان ڕازاندبویەوە و دڵخۆش بوون
جگە لەخودی بوک کە وایدەزانی دەڕوات بەرەو مەرگی خۆی
جەیلان حەزیەیێکی شینی ئاسمانی لەبەر کردبوو کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ سوزی و ئاریانا و دایکی چوون بۆ ئەوەی جلی ئاھەنگ بکڕن و بوکیش حەزیەیێکی ڕەش بكڕێ
سوزیش حەزیەیێکی تۆخی لەبەرکردبوو لەبەر دڵی ئاریانا
تا ھەست بەوە نەکا کە تەنیا ئەو لە خێزانەکە جلی ڕەشەنزیکەی ٢٠٠ کەس بانگێشتی ئەو ئاھەنگە کرابوون لە بەرەی جۆنگکوک
ھەموو جلەکانیان بریقە و نقێم و ڕەنگی ئاڵ و واڵا بوو جگە لە ئاریانا
کە تەنانەت نەبردرا بۆ ئارایشگاش بۆ ئەوەی کەمێ جوان دەرکەوێ لەو ڕۆژەدا ھەر لەماڵەوە خۆی ئارایشتی بۆخۆی کرد و قژی تەسریحە کرد
ئاھەنگەکە لە گەورەترین ھۆڵی ئەو شارە بەڕێوە دەچوویۆنگی ئاھەنگێکی شاھانەی ڕێکخستبوو لەو ماوە کەمەدا
کۆڵێ پارەی سەرف کردبوو لەو ئاھەنگە
لەبەر ناو و ناوبانگ و ناوداری خێزانەکەی دەبوا بەو شێوەیە بوایەڕاقیترین ستافی بۆ خزمەتکردنی میوانەکان بەکرێ گرتبوو
باشترین خواردنی داوا کردبوو بۆ ئێوارە خوانەکەباشترین جۆری شیرینی و خواردنەوە
نزیکی کاتی عەسر بوو ھەموو شتێک لە ماڵی جۆنگکوک ئامادە بوو
ئارایانا ئامادە بوو و چاوەڕێی تایھیۆنگیان دەکرد بێت و بیبات بۆ وێنە گرتن و پاشان بڕۆن بۆ ھۆڵی ئاھەنگ بۆ ئێوارەئاریانا بە چەپکە گوڵە ناسک و بچوکەکەیەوە
بە حەزیە ڕەش و کورتەکەیەوە ھاتە خوارەوە کە ماڵەکە پڕ ببو لە میوان ھێشتا ئاھەنگیش دەستی پێ نەکردبوو
YOU ARE READING
ئاریانا✔️
Romanceدڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەستپێک 20/11/2023 کۆتایی 30/1/2024