Part 2

966 188 72
                                    

ئاریانا لەناو ھەموو پیاوانی خێزانەکە بەر زەوی کەوت
قاچە ڕوتەکانی بەدەرکەوتن
ئەو ھەڵسوکەوتەی ئاریانا جۆنگکوکی زۆر توڕە کرد
وای کرد شەرمەزار ببێ

جۆنگکوک بەتوڕەییەوە
" جیمین ئەو مناڵانە بەرە دەرەوە "

جیمین
" بەڵێ کاکە جۆنگکوک "

جیمین قۆڵەکانی ئاریانای گرت و بەنەرمی ھەڵیساندەوە
بردیە دەرەوە و دەرگاکەی داخست ئاریانا و سوزی برد بۆ سوچێک

جیمین کوڕی پورە کارینە
تاوەکو ئەمڕۆ نزیکترین ھاوڕێبوون لەگەڵ جۆنگکوک
بەڵام لە ئێستاوە شتەکان ئەگۆڕێن

جیمین
" ئەوە چ ھەڵسوکەوتێک بوو ئاریانا ئابڕومان چوو "

ئاریانا
" من مەبەستم نەبوو وا بکەم بەڵام سوزی خۆی پێداکێشام و
کەوتم ھەڵەی من نەبوو جیمین "

جیمین
" ئێوە ھەردوکتان لەمەودوا زیاتر ئاگاداری ھەڵسوکەوتتان بن
بەتایبەتی تۆ ئاریانا تۆ خوشکی ئاغاکەمانی
بوەستە لەوەی شەرمەزاری بکەیت "

ئاریانا
" ئەوە لە کەیەوە ئاوا جدی بووی جیمین قسەی پیاوانە ئەکەی ھەڵسوکەوت و ئاغاکەمان و ئەو جۆرە قسانە "

جیمین
" تێدەگەی ....کەمێکیتر تێدەگەی کە بابەتەکە چەندە جدیە
تەنھا تاوەکو دەست ماچکردنەکە مەیەنە بەردەمی کاکە جۆنگکوک
دەی بڕۆنە مەتبەخ و کاری خۆتان بکەن "

ئاریانا و سوزی ڕۆشتنەوە بۆ سەر کارەکەی خۆیان
جیمین بە ھۆڵەکەدا بەدوای دایکی ئاریانادا دەگەڕا
  کە قەڵەبالغیێکی یەکجار زۆر بوو لەو ماڵەدا
ھاتوچۆی خزم و کەس و کار
ژن و مناڵ و پیاوو کچ و کوڕ

جیمین
" پورێ بڕۆ ھەموو کچ و ژنەکان ئاگادار کەوە لە ھەڵسوکەوتیان
چۆن دەبێ خۆیان بکەن بە کۆبونەوەی پیاوەکاندا
کاکە جۆنگکوک زۆر توڕە بووە
با لەوە زیاتر توڕە نەبێ ، کەمێ ئاقڵ بن "

ئاریانا✔️Where stories live. Discover now