Part 34

990 193 568
                                    




جاوید
" باوکم لە ساڵانی ھەشتاکانەوە ئاغایە ئەیلا خان ، ھەر ئەو جۆرە داب و نەریت و مرۆڤانەی کە ئێمە لە توێژینەوەکەمان باسی ئەکەین "












ئەیلا
" پێم وابوو تۆ لە خێزانێکی ڕۆشنبیرەوە ھاتوی ، نەک کوڕی ئاغایێک بی "












جاوید زەردەخەنەی کرد کە بیری کەوتەوە لە چ خێزانێک ھاتوە

" تۆ نازانی ئێمە چیمان چەشتوە تا گەیشتوین بەو تەمەنە ، پێنج ساڵ لەمەوبەر کە بڕیارم دا بێم بۆ ئەمریکا بۆ خوێندن ، ئەگەر ئەزانی چیان پێ کردم ، زلەیەکم بەدەستی باوکم خوارد تەنھا چونکە وتم لەدەرەوە دەخوێنم ، بەڵام دایکم لە ڕووی باوکم و ھەموو عەشیرەت وەستایەوەو وتی جاوید بڕۆ خوێندنەکەت تەواو کە پیاوم ئەوێ قسە ئەکا "












ئەیلا
" چ ئاغاژنێکی ئازا "












جاوید
" ئەویش خەریکە ئەڕوخێ بەدیار پیاوێکی ئیفلیجەوە "



ئەیلا شێوەی ڕوخساری جدی کردەوەو سەرسام بوو بەو قسەیە








جاوید
" باوکم سێ ساڵە لەسەر جێگا ئیفلیج بووە بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆوە ، تەنھا دەتوانێ قسە بکات و ھیچیتر ، ناتوانێ دەستەکانی بجوڵێنێ ، ناتوانێ بە قاچەکانی بڕوا ، تەنانەت ناتوانێ دابنیشێ ، تەنھا لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتوە بە درێژایی ژیانی "












ئاریانا✔️Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ