Part 29

850 193 1.3K
                                    









ئەتوانن ئەم پارتە بگەیەننە 100 vote ؟؟؟









____________________

جۆنگکوک
" دەمەوێ ھەموو شتێکم بۆ ڕونکەنەوە ئاغا یونگی بۆچی دەبێ خوشکەکەم کاتژمێر ٣ی شەو بە برینداری و کوێری فڕێدەنەوە بەردەم ماڵەكەم ئێوە بێڕێزیتان بەرامبەر خوشکەکەم و منیش کردوە "




یونگی و تایھیۆنگ و ھۆسۆک کە لەلای میوانەکەیان دانشتبوون و تەنھا یونگی قسەی دەکرد و وەڵامی دەدایەوە









یونگی
" تۆ ئاگاداری کە خوشکەکەت چی کردوە ؟ "











جۆنگکوک
" نەخێر دەکرێ بزانم چی کردوە کە واتان لێ کردوە ؟ "










یونگی
" ئەو خۆی دانی بەوەدانا کە پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکیتر ھەیە و چاوی لەدوای پیاوی خەڵکە دەبێ سوپاسی خوابکەن کە نەمانکوشتوە چونکە ئەو ئێستا شەڕەفی تایھیۆنگە بەڕێز جۆنگکوک "











جۆنگکوک
" خوشکی من ئەو شتانە ناکات من ١٨ ساڵ لەگەڵی ژیاوم و باش دەیناسم ئێوە ناکرێ بە قسەی کەسێک بوختان ھەڵبەستن لە کاتێکدا ڕاستیەکان نازانن "









یونگی
" واتا تۆ نکۆڵی لەوە دەکەی ؟ "










جۆنگکوک
" بەڵێ من دڵنیاتان دەکەمەوە ئاریانا شتی وا ناکا ئەو باش دەزانێ کە ناموسی مێردەکەی و براکەی واتای چیە گەر دانیشی پێدانابێ دڵنیام بەھۆی فشاری ئێوە بووە "







ئاریانا✔️Where stories live. Discover now