+"بوەستە ئەندریا "
ئەندریا بە چاوە شینە درەوشاوەکانی بە سەرسوڕمانەوە لە باخەوانەکەی ڕوانی چونکە یەکەم جارە بەناوی خۆیەوە بانگی ئەکات
ئەندریا بە توڕەییەوە
" تۆ چیت وت ؟ "+" ئێ ببورە مەبەستم ئەوە نەبوو "
ئەندریا
" تۆ خەریکە سنوری خۆت ئەبەزێنی ، بیر لەچی ئەکەیتەوە ؟ "+" وتم ببورە مەبەستم ھیچ شتێک نەبوو ، من سنوری خۆم ئەزانم و ئەزانم لەبەرامبەر ژنی کێدام "
ئەندریا
" وازم لێبێنە من دەڕۆم ، تۆ زۆر چاو ناپاکی چاوت بەدوای منەوەیە "باخەوانەکە توند قۆڵەکانی ئەندریای گرتبوو نەیدەھێشت بڕواو بەڵایێک بەسەر خۆی بێنێ
" من مەبەستێکی خراپم نیە تەنھا دەمەوێ تۆ بوەستێنم لەو ھەڵەیەی کە دەتەوێ بیکەی ، خاتون تکایە بگەڕێرەوە ژوورەوە و واز لەو بیرۆکە بێ مانایە بێنە کە ئاغا خستویەتیە مێشکتەوە "
.
.
.
.
یۆنگی و تایھیۆنگ ھەموو باخچەکە گەڕان بەڵام ئەندریا نەبوو
یۆنگی خەریک بوو شێت دەبوو مێشکی پڕ پڕ کردبوو لەگومان و ترس و توڕەیی کە ئەندریا ڕای کردبێ و ڕۆیشتبێ
تایھیۆنگ کە دەیزانی چی لەناو مێشکی یۆنگی دەخولێتەوە ھەوڵی دەدا ئارامی بکاتەوە و بەباشی بیرکەنەوە
" ئاغا کەمێ ئارام بە , تۆ ئەمڕۆ زۆر ماندوی مێشکت باشت پێ ناڵێ "
YOU ARE READING
ئاریانا✔️
Romanceدڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەستپێک 20/11/2023 کۆتایی 30/1/2024