«پەڕەی چــوارەم»

233 26 0
                                    

Lusin pov
- "چی دەڵێیت باوکە من هەرگیز ئێوە جێناهێڵم و ناتوانم بە بێ ئێوە بژیم ، من ڵەگەل کوژاندنەوەی مۆمی ٢٢ ساڵیمدا هیوام ئەوە بوو بۆ هەمیشە لەگەڵ ئێوە بە دڵخۆشی بەیەکەوە"

ب.پارک:"بمبورە کچم بەڵام ئەم جارە ناتوانین بە قسەت بکەین ، ئەبێت خۆت ئامادە بکەیت و لەگەڵ نامجوون بڕۆیت ، و ئێمەش بە جیا دەچین لە شوێنێکی تر دەژین هەتاوەکو پارێزەرەکەم کێشەکان چارەسەر دەکات ، تۆ نابێت لەگەڵ ئێمە بژیت ، و لای هەموو کەسێک بڵێ کە دایک و باوکت مردوون "

- "چەندی پێدەچێت تا کێشەکان چارەسەر دەبن ؟ "

ب.پارک:"نازانم کچم، بەڵام ئەگەر تۆ بە قسەمان بکەیت و لەگەڵ نامجوون برۆیت شتەکان زیاتر ئاسان دەبن بۆمان "

زۆر گریام دوای بیستنی ئەم قسانە کە دایکم بینی ئەویش لە من باشتر نەبوو تەنانەت نەیدەتوانی قسە بکات بەهۆی گریانەوە ، ئەمە یەکەم جارمانە دوور لەیەک بژین
دواتر چووم و توند باوەشم کرد بە دایک و باوکمدا و هەرسێکمان زۆر گریاین

- " باشە باوکە من دەڕۆم بەڵام تکایە بەڵێنیجئەوەم پێ بدەن کە پارێزراو دە بن"

باوکم سێری کردم و سەری لەقاند بە مانای ڕازیبوون
تا درەنگانی شەو ئێمە بەیەکەوە دانیشتین و باسی ڕۆژە کۆنەکانمان دەکرد ، دواتر باوکم خەواڵوو بوو و پێمان وت کە بچێ بخەوێت ، و من و دایکمیش چوینە ژوورەکەم ،
دایکم لەسەر بێدەکەم دانیشت و توند دەستەکانی گرتم

خ.پارک: تۆ بەیانی ئەچیت بۆ ناو شار ، ئەو شوێنەی کە خەونت پێوە دەبینی ، ئەوێ زۆر خۆشە و زۆر گەورەیە و زۆر قەرەباڵغە "
بە زەردەخەنەیێکی کەمەوە وتی

"Come with me" Where stories live. Discover now