« پەڕەی بیستــو یەک»

149 18 0
                                    

~ لــوسین ~

ئێستا وردە وردە هۆڵی ئاهەنگەکە چۆڵ دەبێت
میوانەکان هەموویان ڕۆشتنەوە

تەنها کوڕەکان و کچەکان ماونەتەوە

" دەی کوڕم دەبێت ئێمەش بڕۆین کات درەنگی کردووە پێویستە بەیانی زوو بچم بۆ کۆمپانیا " باوکی جۆنگکوک وتی

"باشە باوکە ماڵئاوا " باوەشی کرد بە باوکیدا

" دەی کچەکەم ماڵئاوا دەبێت برۆین " باوکی جۆنگکوک بە منی وت و لە ئامێزی گرتم

" ماڵئاوا بووکە جوانەکەم ، هێی باش ئاگاداری بە" دایکی کووک بە منی وت و کۆتا قسەی پێشکەش بە کووک کرد

" تشش ، کێ هەیە ئاگاداری هاوسەرەکەی نەبێ" کووک وتی و دایکی زەردەخەنەیێکی کرد و ڕۆیشتن

پێم وابێت ئێستا پەیوەندیان باشترە لەگەڵ دایکی

" لوسیناا من زۆر دڵخۆشم بۆتان ، یا کووکی گەمژە ئاگاداری لوسین بیت ، ئازاری نەدەیت" سۆهی وتی و هەموومان دەستمان کرد بە پێکەنین

ئەمشەو هەموومان دڵخۆش بووین
تەنها بۆرا و جین نەبێ

پێم وابێت شەڕیان کردووە
تەنانەت کاتی سەما کردنیش ئەوان سەمایان نەکرد
جین کەسێکی زۆر باشە
بۆراش بە هەمان شێوە
نازانم کێشەی ئەوان چییە بەیەکەوە

" لوسین گیان پیرۆزتان بێت ، من پێویستە ئێستا برۆم شۆفێرەکەم دێت بە دواما " بۆرا لە ئامێزی گرتم و وتی

" من دەتگەیێنم بۆچی بە شۆفێرەکەت وت ؟ " جین لە بۆرای پرسی

" برۆ کچە جوانەکە بگەیێنە کە درێسە پەمەییەکەی لەبەرا بوو" بۆرا وتی و بۆ کۆتا جار زەردەخەنەیێکی بۆ کردم و باوەشی کرد بە جۆنگکووکا و ڕۆشت

" ئای خوایە ئەو کچە زۆر غیرەت لێ دەکات " جیمین بە جینی وت

" ئەوە غیرە نییە دڵ پیسی و بێ باوەڕییە " جین وتی
پێم وابێت نێوانیان زۆر تێکچووە

هەموویان پیرۆزباییان کرد لێمان و ڕۆیشتن
من و جۆنگکووکیش ئێستا لە ئۆتۆمبێلەکەداین
ئەو بە بێدەنگی شۆفێری دەکات
و منیش بە بێدەنگی وەستاوم

" با وەک هاوڕێ بین و ئەم کاتانەمان بە خۆشی تێپەڕێنین تاوەکو کارەکانمان تەواو دەکەین" جۆنگکووک بێدەنگیەکەی شکاند

" ئهم بێگومان ، هیوادارم کارەکانمان بە باشی بەڕێوە بچن " وتم و ویستم خۆم ئاسایی دەربخەم

لەکاتێکدا دڵم شکاوە
خاوەنی دڵم پێم دەڵێت با هاوڕێ بین هاهـ

ئێمە گەیشتینە ماڵەوە و پاسەوانەکانی کووک جانتاکانیان داگرت

جۆنگکووک ژوورەکەی پشان دام کە ڕێک لە تەنیشت ئەوەی جۆنگکووکەوە بوو

جلەکانم دانا و گەرماوێکم کرد
من بەڕاستی زۆر ماندووم

"Come with me" Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz