« پـەڕەی بیست و هەشت»

182 22 3
                                    

(لەگەڵ میوزیکەکە بیخوێنەوەرەوە
بەهیوای چێژبینین 3>)

~ لوسین ~

کووک چووە بۆ کۆمپانیا و منیش دانیشتووم سەیری تیڤی دەکەم
من دەمویست هەواڵە دڵخۆشکەرەکە بە کووک بڵێم
بەڵام ئەو پێشم کەوت و دواتر کاتمان نەبوو کە پێی بڵێم

من دووگیانم

بەڵێ بەم زووانە دەبم بە دایک
من کەمێک دوودڵم سەبارەت بەوەی کە ئایا کووک منداڵێکی دەوێت یان نا

دەمەوێت کە لە کۆمپانیا گەڕایەوە هەموو شتێکی بۆ باس بکەم

هەستامەوە چووم نۆ ئەوەی گەنمە شامی ئامادەبکەم چونکە فیلمە دڵخوازەکەم دەستی پێ کرد

هەر کە هەستامەوە گوێم لە دەنگی دەرگا بوو

چووم لە کوونە بچووکەکەی دەرگاکەوە سەیرم کرد تا بزانم کێیە

پیاوێک بوو
تەمەنی نزیکی چل بۆ پەنجاکان دیارە
ویستم بیکەمەوە بەڵام قسەکەی کووکم بیرهاتەوە کە وتی
دەرگا لە کەسانی بێگانە نەکەمەوە

ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی بچمە ژوورەوە و پشت گوێی بخەم

بەڵام قسەی کرد و وتی
" گەر دەتەوێت دایک و باوکت لە ئەمریکا سەلامەت بن دەرگاکە بکەرەوە"
بە بیستنی ئەمە قاچەکانم لاواز بوون و دڵیشم بە هەمان شێوە
زۆر ترسام بۆیە بێ دوو دڵی دەرگاکەم کردەوە

" تۆ کێیت؟ چیت دەوێت؟" پرسیم

" ئۆهـ باوکت باسی منی بۆت نەکردووە ، من باوکی ئەو کچە بێتاوانەم کە مامت کوشتی " دەیوت و دەهاتە ژوورەوە و منیش دەچوومە دواوە

" بەڵام باوکم هیچ تاوانێکی نییە ، وە مامم خۆی کووشتووە چیترت دەوێت؟ ، یاسا ئەوانی سزا دا بۆچی تۆ ناوەستیت؟"

" گرنگی بە یاسای نەفرەتی نادەم ، ناونیشانی دایکت و باوکتم بەرێ هەر ئێستا ئەگینا بەزەییم نابێت بۆت"

سەرم بە نەخێر جوڵاند و دەچوومە دواوە لە ترسا

" نەخێر؟ " پێکەنی " بوێر دیاریت ، جیۆن جۆنگکوک فێری ئەم بوێریەی کردوویت؟ ،کاتی لەناو بردنی ئەویش هاتووە " وتی و زیاتر لاواز بووم
چی ئەگەر ئازاری جۆنگکوک بات؟

" مەترسە هیچ لە ئەو ناکەم ، من خاڵی لاوازی ئەوم دۆزیوەتەوە "

بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم دەکرد
خاڵی لاوازی

" خاڵی لاوازی ئەو تۆیت ، وە خاڵی لاوازی دایک و باوکت تۆیت ، بە لەناو بردنی تۆ وەک ئەوە وایە دوو چۆلەکە بە بەردێ ب کوژی"

" کێشەی تۆ لەگەڵ ئێمەیە ، پەیوەندیت چییە بە جۆنگکووکەوە؟" پرسیم

" ئەو گەمژەیێکی خۆبەزلزانە ، ئەو و تایهیۆنگ و هەمووتان لەناو دەبەم ، ئەگەر ئەو تایهیۆنگە گەمژەیە نەبا ئێستە تۆ و خێزانەکەت لە دۆزەخدا بوون "

"Come with me" Where stories live. Discover now