« پەڕەی بیست و چوار»

158 17 0
                                    

~ جۆنگکوک ~
چاوەکانم کردەوە
ئێستا ئێوارەیێکی درەنگە ، وە لوسین لام نیە
ئاسایی هەستامەوە و بۆ لوسین دەگەڕام
لە هیچ شوێنێکی ماڵەوە نەبوو
دەبێت چووبێتە دەرەوە
هاتمە ژوورەوە دووبارە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەم ببەم و پەیوەندی پێوە بکەم
وە لە تەنیشت مۆبایلەکەم کاغەزێک دانرا بوو

« بۆ ماوەیێک دەمەوێت تەنها بم ، سوپاس بۆ هەموو شتێک
دەگەڕێمەوە بەڵام نازانم کەی ، تاوەکو ئەو هەستانە لە دڵم دەردەکەم ، نازانم چەند کاتی پێدەچێت »

کاغەزەکە لە دەستم بەربووەوە
نا نا نا
"نا لوسین بگەڕێوە سەلامەت نییە تەنها بیت تکایە" بە دەنگێکی کز دەم وت و خەریک بووم پەیوەندیم پێوە دەکرد
بەڵام مۆبایلەکەی قفڵ بوو

فرمێسک بە چاوەکانما هاتنە خوارێ
چی بکەم

خێرا پەیوەندیم بە نامجوون هیۆنگەوە کرد

" هیۆنگ لوسین لای تۆیە وایە؟ هاتووە بۆ لای سۆهی" وتم
تکایە بڵێ بەڵێ لای منە تکایە

" چی دەڵێیت نەخێر ئەو لای ئێمە نیە" ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی قاچەکانم بێهێزبن و ب کەومە سەر ئەژنۆ

"هـ هیۆنگ ئەو ڕۆیشتووە نازانم بۆ کوێ چووە تـ تکایە هیۆنگ بیدۆزەرەوە "

" ئارامبە کووک پەیوەندی بە کوڕەکانەوە بکە لەوانەیە لای یەکێک لەوان بێت "

پەیوەندیم کرد بە هەموویانەوە

ئەو لای کەسیان نەبوو
" تای ئەو سەلامەت نابێت وایە ؟ ، چی ئەگەر دوژمنەکەیان ئەوی دۆزیەوە " بە قەلەقەوە پرسیم

" ئارام بە کووک ، دەیدۆزینەوە "

هەموویان هاتوون بۆ ماڵەکەم و هەموویان قەلەقن دەربارەی لوسین
کچەکان و دایک و باوکم هیچیان ئاگاداری بارودۆخی نێوان من و لوسین نین کە لەبەر کۆمپانیا هاوسەرگیریمان کردووە

سۆهی بە گریانەوە دەیپرسی کە ئایە شەڕمانکردووە یان شتێک
هیچ وەڵامێکم پێ نییە

بڵێم هاوسەرەکەم ئاشقی کەسێک بووە و ڕۆیشتووە تا لەبیر خۆی بباتەوە ؟

ئەو لە ماڵەکەشی نییە ، ناتوانم پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەم بۆ دۆزینەوەی
چونکە ئەو دەیەوێت تەنها بێت
بەڵام دەمەوێت شوێنەکەی بدۆزمەوە
گەر لە دووریشەوەبێت دەمەوێت بیبینم و بیپارێزم ..












~

ئێستا دوو هەفتە تێپەڕیوە و هیچ نازانین کە لوسین لە کوێیە ، هەمیشە لە مێشکمدایە

لەگەڵ تایهیۆنگ  ئێستا لە بەرزاییەکەین و دەخۆینەوە

" بیر لەو دەکەیتەوە هێشتا؟"  تای  پرسی

سەرم بە بەڵێ جوڵاند

"خۆشتدەوێت؟" تای پرسی
وە من بێدەنگبووم بۆ ساتێک

"Come with me" Where stories live. Discover now