«پەڕەی هەژدەیـــــەم»

169 20 0
                                    

~جۆنگکووک ~

"واتا هاوسەرگیری لەگەڵ خاوەن کۆمپانیایێک دەبێتە هۆی گەورەبوونی هەردوو کۆمپانیاکە سوودی زیاتری بۆ هەردوو لا دەبێت " مامۆستاکە لە کۆتایی وانەکەدا گوتی و هەموومان گوێمان دەگرت ، "واتا ئەگەر من بمەوێت کۆمپانیاکەم زیاتر گەورە ببێت پێویستە هاوسەرگیری بکەم لەگەڵ خاوەن کۆمپانیایێک؟" پسیارم لە ماممۆستاکە کرد بەڵام کەسێکی تر لە هەمان کات دا هەمان پسیاری لە مامۆستا کرد ئاوڕم دایەوە ئەوە لوسین بوو

مامۆستاکە پێکەنی. و وتی " ئەوە ڕاستە ئەگەر هاوسەریگیری بکەیت لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیایێک بەشێکی زۆر لە پشکەکان دەخرێنە سەر ناوی تۆ وە نەک تەنها خاوەن کۆمپانیا بێت
تەنها ئەگەر خاوەنی چەند پشکێکی بچووک بێت و تۆش خاوەنی چەند پشکێک بیت ئەگەر هاوسەرگیری بکەن دەتوانن سوود لە پشکە بچووکەکانی یەکتر وەربگرن و کۆمپانیایێکی گەورەی لێ دروست بکەن " بە تێگەشتنەوە سەرم بە بەڵێ لەقاند و وانەکە کۆتایی هات

دوای تەواوبوونی وانەکە لوسین خەریکی مۆبایلەکەی بوو منیش بیرم دەکردەوە
کەواتە ئەگەر لوسین خاوەنی چەند پشکێکی کۆمپانیاکەی باوکی بێت و من هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم سوودێکی زۆری دەبێت هەم بۆ من و هەم بۆ ئەو
بیرۆکەیێک خۆی لە مێشکم دا

دەتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم تەنها لەسەر کاغەز
ئەو کات هەم سوود لە پشکەکانی یەکتری وەردەگرین و هەمیش دایکم بێدەنگ دەبێت لەوەی کە دەیەوێت هاوسەرگیری بکەم لەگەڵی

چاوەکانم داخست و سەرم ڕاوەشاند
"ئای خوایە ئەوە من چی دەڵێم ئەم بیرۆکە گەمژانە چین"بە دەنگێکی نزم بە خۆمم وت
"چ بیرۆکەیێکە"لوسین لە تەنیشتمەوە پرسی
"ئاهـ هیچ شتێکی گرنگ نیە ، وادیارە شۆفێرەکەت نەهاتووە بە شوێنتا " پرسیم
"پێویستە بە تاکسی برۆمەوە وتی کە ئۆتۆمبێلەکە لە کار کەوتوە نازانم بۆ ، ئەم بەیانییە هیچ کێشەیێکی نەبوو" بە بێزاری وتی

ئایا پێویستە بیگەیێنمە ماڵەوە؟
هەم سەبارەت بە پشکەکانی پارک و بیرۆکەکەم قسەی لەگەڵ دەکەم
"کێشەنییە ، من دەتگەیێنمە ماڵەوە " بە ئاسایی وتم.
بەڵام ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕان
"ئـ نـ نا ئەزێت مەکێشە خۆم بە تاکسی دەڕۆم" دەیویست ئاسایی خۆی دەرخا بەڵام شەرمێکی زۆرم بە دی کرد لە دەنگیا
"نانا ئەزێت نییە ، هەر خۆی دەمەوێت لەسەر بابەتێکی گرنگ قسە بکەین "

ئەو ڕازی بوو و هاتە ئۆتۆمبێلەکەمەوە و هەموویان سەیریان دەکردین
بە نەفرەت بن گرنگیان پێ نادەم چۆن باسم دەکەن و چۆن بیر دەکەنەوە با وا بکەن بە من چی

"دەتویست لەسەر چی قسە بکەین ؟" لوسین پرسی
"ئایا تۆ هیچ پشکێکت هەیە لە کۆمپانیاکەی باوکت ؟" ئاسایی پرسیم بەڵام وەڵامەکەی شۆکی کردم
"کۆمپانیاکەی هەمووی کردووە بە ناوی منەوە ، واتا من خاوەنیم بۆیە لە بازرگانی دەخوێنم" لوسین زۆر بە ئاسایی وتی لە کاتێکدا من شۆک بووم " واتا زنجیرە کۆمپانیاکانی پارک هەمووی لەسەر ناوی تۆیە؟" بە شۆکەوە پرسیم و زۆر با ئاسایی وەڵامی دامەوە "ئهم ، بەڵام خۆ هیچ سوودی نیە بۆم ئێستا کۆمپانیاکە لە کارکردن ڕاوەستاوە دەبێت ببم بە خاوەنی چەند پشکێکی تر بۆ ئەوەی بتوانم کاری لەسەر بکەم بەڵام پارەیێکی زۆری دەوێت " بە ئاسایی وتی "خۆ ناچم بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکەم تا بتوانم کۆمپانیاکە دروست بکەمەوە ، ئاهـ بەڕاستی کاتێکی زۆری دەوێت" سەرەتا بە گاڵتەوە وتی و لە قسەی کۆتاییدا داستی خستە سەر چاوەکانی و بە بێزاریەوە
"با هاوسەرگیری بکەین!" وتم و وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد ئەو شۆک بووە
زۆر شۆک ، بە هێواشی لە کاتی شۆفێریدا بە ڵاچاوێک سەیرم کرد هێشتا بە شۆکەوە لێم ئەڕوانێ
"چـ چییە بۆ وا سێرمەکەی " بە شڵەژانەوە وتم
" هـ هیچ " شەرمی کرد و ڕووی کردە لایێکی تر
بوەستە ئەو بۆ شەرم دەکات؟
نەکاا وا بیر بکاتەوە کە ئاشقی بووم دەمەوێ بیکەم بە هاوسەرم
"هـ هێی بەو جۆرە نییە کە بیری لێ دەکەیتەوە ، پێستە لە شوێنێک بە درێژی قسەی لەسەر بکەین " وتم و ویستم تێبگات لێم
"ئـ ئم باشە با ئێستا قسە بکەین هەر خۆی کارم نییە لە ماڵەوە ئەگەر تۆش کاتت هەبێت" لوسین وتی.
"ئهم کەەاتە با بچین بۆ بەرزاییەکە" وتم و ئەویش وتی باشە

"Come with me" حيث تعيش القصص. اكتشف الآن