~ جۆنگکووک ~
بێهێز وەستابووم
بوێری ئەوەم نییە نزیک ببمەوە و لە پزیشک ب پرسم کە ئایا مانگەکەم چۆنە؟
هەرچۆنێک بێت خۆم گەیاندا لای پزیشکەکە بە قاچە شل و بێهێزەکانمەوەنزیک بوومەوە و هیچم نەوت
ئەو خۆی قسەی کرد و وتی
" بەرێز جۆنگکوک بەداخەوە منداڵەکەت لەدەستدا نەمان توانی ڕزگاری بکەین " پزیشکەکە وتی و من شۆک بووممنداڵ؟
ئەو دووگیان بوو؟
ئەوە بوو کە دەیویست پێم بڵێت؟ ، بەهۆی من و گەمژەیی منەوە منداڵەکەمان لە دەست دا پێش ئەوەی تەنانەت پێم بڵێت کە دووگیانەئاخر من ئێستا چۆن بێهێز نەبم؟
دوای ئەوەی گوێبیستی ئەمە بووم؟" ئـ ئەی لـ لوسین؟ ئەو باشە؟" بە ترس و دڵەڕاوکێوە وتم
وشەکان بەزۆر دەیانتوانی لە دەمم بێنە دەرەوەسەری دانەواند پزیشکەکە و وەڵامی نەبوو
" وەڵام بەوە نەفرەتی " بە تووڕەیی و هاوارەوە وتم
لە کاتێکدا بە خراپیش دەگریام
دەترسام
دەترسام لە گوێبیستبوونی شتێک کە دڵم بەرگەی نەگرێت" ئەو دەژیت ، بەڵام بۆ ماوەیێکی زۆر نا " وتی
ئەو نەیهێشت
نەی هێشت یەک چرکەش هەست بە دڵخۆشبوون بکەم دوای ئەوەی بیستم ئەو دەژی
بە وتنی ئەوەی بۆ ماوەیێکی زۆر نا
واتا چی؟
ناژیت؟" چی دەڵێیت ، بە ڕوونی قسە بکە"
" ئەو خوێنێکی زۆری لێ ڕۆیشتووە و زیانێکی زۆری بەرکەوتوە
ئێمە ئێستا بێهۆشمان کردووە بۆ ئەوەی ئاگای لە ئازارەکە نەبێت
چونکە ئەوە ئازاری زۆر زۆرە ، نەشتەرگەریمان بۆ کرد توانیمان برینەکەی کۆنترۆڵ بکەین ، بەڵام ئەو ئێستا دڵی زۆر لاوازە ، ئەگەر بە ئاگا بێت لەوانەیە بەرگەی ئازارەکە نەگرێت و گیان لە دەست بات "کەوتمە سەر ئەژنۆکانم
هەناسەکانم ناڕێک بوون
قورس بوو بۆم هەناسەبەم
گوێم لە هیچ نەبوو لە کاتێکدا بە ئاگابووم
هیچم نەدەبینی لە کاتێکدا چاوەکانم کراوە بوونئەو وتی مانگەکەم ئازاری هەیە
چۆن دەبێت ئازاری هەبێت و منیش ئاسایی بم؟کەمێک هاتمەوە هۆش خۆم و لە پزیشکەکەم پرسی
" د ە توانم بیبینم؟" بە دەنگێکی زۆر کز وتم و سەری بە بەڵێ جوڵاندچوومە ژوورەوە و
دەستمم بە دەممەوە گرت بۆیی دەنگی گریانە بەرزەکەم ئەو بە ئاگا نەهێنێت
ئەو وەک لاشەیێکی بێ رۆح لەسەر قەرەوێڵەکە دانراوە
چەند ئامێرێکی لێ بەسترا بوونزیک بوومەوە لێی و سەیری ڕووخسارە بێ وێنەکەیم کرد کە ئێستا بێڕەنگ بووە
برژانگە درێژەکانی لەسەر ڕوومەتەکانی بوون بە بێ جوڵە
دەستە ساردەکەیم کردە نێو دەستە گەرمەکانمەوە و هەوڵم دەدا بێ ڕێگای هەڵمی دەمم گەرمیان بکەمەوە
YOU ARE READING
"Come with me"
Romanceلەگەڵ من وەرە و بڕوات پێم بێت، هەموو شوێنێکی ئەم شارەت پشان ئەیەم ..تەنها لە دوورەوە دەبێت خۆشم بوێیت.. ئایا ئەمە خۆشەویستی یەک لایەنە؟ تەنانەت پێشم نەوتووە « خۆشمدەوێیت» Come with me #1- kurdish✨