«پەڕەی بیست و حەوت»

167 19 8
                                    

"جیـــــن"

" چی شتێک ناڕوونە بۆرا؟ ، من هەڵە تێنەگەیشتووم من ڕاستیەکە دەبینم ئەزانیت چەند بە ئازارە کاتێک دەزانیت خۆشەویستەکەت بڕوای پێت نییە؟" وتم بە کەمێک توڕەییەوە

" من کەی وتوومە بڕوام پێت نییە جین؟ من تەنها.." بۆرا وتی و قسەکەم پێ بڕی

" تۆ نەت وتووە بەڵام ڕەفتارەکانت وادەڵێن " بە ساردی وتم و سەیریم دەکرد بۆ ساتێک بێدەنگ بوو پاشان کەمێک سەری بە بەڵێ جوڵاند وەک ئەوەی لە شتێک تێگەیشتبێت

" تەواو جین ، تەواو ، دەزانم خۆشتناوێم تۆ تەنها بیانوو دەهێنیتەوە " بۆرا وتی

ئەو بە ڕاستی وا بیر دەکاتەوە؟
ئاخر بەڕاستی ئەو نازانێت من شێتانە ئاشقیم ؟
ئایا ئەو بۆچی بڕوای پێم نییە

" بۆرا تۆ زۆر هەڵەیت ، من تۆم زۆر خـ.." وتم و قسەکەی پێ بڕیم

" با جیا ببینەوە " بە دەنگێکی لەرزیو وتی

" چی؟" برۆکانم گرژ کرد
من دڵم بەرگە ناگرێت لە دووری ئەو
شێتە؟
دەزانێت چیم بەسەر دێت بەبێ ئەو؟

" بۆرا تۆ بڕیارێکی هەڵە دەدەیت تـ "

" جین ئەمە بڕیارە ڕاستەکەیە بۆ هەردووکمان ، با جیابینەوە" بە ساردی وتی و فرمێسکێک لە چاوی کەوتە خوارەوە

من توڕەبووم بەم ڕەفتارەی

" تۆ ئەوەندە بێزاریت لێم؟ " بە بێهیوایی پرسیم

" ڕێک ئەمە هۆکارەکەیە ، وەک ئێستا ، تۆ هەمیشە هەڵە لەمن دەگەیت ، من تۆ بەیەکەوەبوونمان قورسە جین من ناتوانم چیتر لەگەڵ تۆ بم تۆ زۆر ئازاری هەستەکانم دەدەیت"

" بۆرا تۆ ئاگات لە خۆتە چی دەڵێیت؟"

" باش ئاگادارم جین " بە توڕەییەوە وتی
ئەو چەند کەلەڕەق بێت
من خراپترم

" باش ، با جیا بینەوە " وتم و ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە گریانێکه قوڵ

" سەیرکە ، تۆ ناتوانیت دوور بیت لێم ، وەک چۆن من ناتوانم بێ تۆ" وتم و چاوەکانم فرمێسکیان دەباراند

" جین من تۆم زۆر خۆشدەوێت ، من نامەوێت تۆ لەگەڵ هیچ کچێکدا قسە بکەیت چی ئەگەر تۆ کەسێکی ترت خۆشویست؟ ئەوکات دەزانیت چیم بەسەر دێت؟ ، بەڵام تۆ تێناگەیت بەڕاستیش تێناگەیت لێم ، تێناگەیت لەو هەستەی من هەمە جین ، من زۆر لە لەسەدت دانت ئەترسم چونکە بەڕاستی تۆ بوویت بە بەشێکی گرنگ لە ژیانم ، ناتوانم بیر لە ژیانێک بکەمەوە بە بێ تۆ" وتی و بە قوڵی دەگریا و بە چاوە سوورەکانی سەیری چاوەکانی منی دەکرد

" تۆ شێت بوویت؟ ، پێت وایە دەتوانم کەسێکی ترم خۆشبوێت جگە لە تۆ ؟ ، بۆرا من زۆر خۆشم دەوێیت تەنها بڕوات پێم بێت
هەرگیز جێتناهێڵم ، من دڵم تەنها بۆتۆیە و بۆتۆ لێدەدات هەرگیز نایدەم بە کەسێکی تر ، خۆشمدەوێیت بۆرا تێبگە لێم" وتم و چاوەکانم سوور ببونەوە

"Come with me" Where stories live. Discover now