«پــەڕەی پانزەیەم»

168 17 0
                                    

~لــوسین~

کات درەنگی کردبوو بەڵام هێشتا لەگەڵ جۆنگکووک دانیشتبووین قسەمان دەکرد
ئەو بەڕاستی ئەو کەسە ساردە نەبوو کە پێم وابوو
بە زەردەخەنەوە قسەمان دەکرد و پێدەکەنین
کاتێکی خۆشمان بەسەر برد

هەردووکمان زۆر خەواڵووبوین بۆیە گەڕاینەوە ژوورەکانمان

ڕاستەوخۆ کە گەڕامەوە ژوورەکە لای کچەکان خەوتم


..

نانی بەیانیمان خوارد و کۆمان کردەوە و جین و بۆرا وتیان کە پێویستە برۆن چونکە کاریان هەبوو

هانی'ش لەگەڵ جەیهۆپ چووە ماڵەوە

من و یێجی و یوونگی و جۆنگکووک مابوینەوە هێشتا

من و یێجی یارمەتی سۆهی'مان دەدا لە کۆکردنەوەی ماڵەکەدا
و جۆنگکوک و نامجوون و یوونگی باسی بابەتێکی جددیان دەکرد
بەڵام نەمزانی کە بابەتەکە چیە

بەڵام ڕووخساریان لە دوورەوە زۆر جدی دیار بوو کاتێک قسەیان دەکرد

هەر چۆنێک بێت لە کۆتایدا هەمووان ڕۆیشتنە ماڵەوە و شۆفێرەکەی منیش هات بە شوێنما و چوومە ماڵەوە







~دوای چوار ڕۆژ~

من ئەم چوار ڕۆژەم بە تەنها بەسەر برد و هیچ کام لە هاوڕێکانم نەبینی
چونکە هەموویان سەرقاڵ بوون بە کارەکانیانەوە

کچەکان زوو زوو نامەیان دەنارد و تەلەفۆنیان دەکرد بۆ ئەوەی هەست بە تەنهایی نەکەم

ئەوان زۆر کچانی باشن

قاوەکەم بە دەستەوە بوو و لە بالەکۆنەکەدا دانیشتبووم کاتەکە  نزیکی نیوەی شەو بوو

زەنگی مۆبایلەکەم منی لە بیرکردنەوەکانم دەرهێنا
ڕاستەوخۆ وەڵامی پەیوەندیەکەم دایەوە

"سڵاو؟"

"سڵاو لوسین ، نەخەوتوویت؟"
تایهیۆنگ پرسی
بۆچی بەم کاتە پەیوەندی دەکات؟

"نەخێر بە ئاگام ، شتێکت پێویست بوو؟"
پرسیم

"لە ڕاستیا هیچ شتێکم پێویست نیە بەڵام دەبێت لەسەر بابەتێکی گرنگ قسە بکەین ئەگەر کاتت هەبێت"

"کاتم هەیە تای ، لە کوێ یەک ببینین؟"

"لە بەرزاییەکە "

وەڵامیم دایەوە و پەیوەندیەکەمان داخستەوە

بەپەلە چووم بۆ ئەوەی خۆم ئامادە بکەم
جینزێکی فراوانی رەشم پۆشی
لەگەڵ سترابێکی سپی و چاکەتێکی ڕەساسی کە ناوەکەی فەروو بوو

قژە درێژەکەم بەردایەوە بەسەر شانەکانما و چووم بە شۆفێرەکەم وت کە بم گەیێنێت .



دوای ماوەیێک گەیشتمە بەرزاییەکە و بە شۆفێرەکەم وت کە چاوەڕوانم بێت ، بەم کاتە پێم وانییە زۆرمان پێ بچێت

"Come with me" Where stories live. Discover now