«پەڕەی نۆزدەیەم»

148 19 0
                                    

~ لـــوسیــن ~

ئێستا من لە بالەکۆنی ژوورەکەمدا دانیشتووم و بیر لەو دەکەمەوە
ئایا بڵێی ڕۆژێک بێت و منی بەدڵ بێت؟
ئاهـ دڵنیام مەحاڵە هەر خۆی تەنیا بۆ یەک یان دوو ساڵە و جیا دەبینەوە

دەزانم لەوانەیە بڵێن چۆن بە ماوەیێکی کورت هێندە ئاشقی کەسێک بوویت

بەڵام من بەڕاستیش ئاشقی بووم
بە یەک بینین
حەز دەکەم هەمیشە لەبەردەم چاوەکانی بوەستم و سێریان بکەم بە دڵی خۆم

جار جار زەردەخەنەیێک ئەکەوێتە سەر ڕوخسارم کە بیرم ئەکەوێتەوە ئەو داوای هاوسەرگیری کرد لێم
بەڵیهـ ئەزانم ئەو وتی کە هیچ هەستێکی نییە بۆم
بەڵام دڵە گەمژەکەم بە هەموو شتێک دڵخۆش دەبێت گەر سەبارەت بە ئەو بێت

ئێمە لە بەرزاییەکە وەک دوو هاوڕێ ڕەفتارمان دەکرد
وە ئەو هەستە سادانەی لەو کاتەدا بۆم دروست دەبوون هەموو شتێکن بۆم

خۆشم ئەوێت

لەناو ئەم بیرکردنەوە پەمەییانەیا بووم تا زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا گەڕاندمیەوە بۆ ژیانی ڕاستەقینە
کە زانیم کێ پەیوەندی دەکات ڕاستەوخۆ وەڵامم دایەوە

" سڵاو گوڵەکەم" خاتوو جیۆن بە دەنگە نازدارەکەی وتی کە دڵخۆشیێکی زۆری تیا بەدی دەکرا
پێم وابێ جۆنگکوک بۆی باس کردووە

" ئۆهـ سڵاو خاتوو جیۆن فەرموو" بە هەمان تۆنی ئەو وتم

" ئای گوڵەکەم ، جۆنگکوک بۆی باسکردم کە ئێوە بەتەمان هاوسەرگیری بکەن ئەگەر ئەزانی چەن دڵم بەمە خۆشە " بە دڵخۆشیەوە وتی
ئاهـ خاتوو جیۆن ئەگەر دەزانی کوڕەکەت بۆ ئەوە هاوسەرگیری کردووە تا کۆمپانیای جیا دابنێت و لە منیش جیا دەبێتەوە دوای ساڵێک

" ئەو بۆی باس کردیت ، بەڵێ ئێمە وا بەتەماین " وتم

" ئای کچە شیرینەکەم من زۆر دڵخۆشم سبەی وەرە لای ئێمە بۆ خوانی ئێوارە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ڕۆژی هاوسەرگیریەکە بدەین" خاتوو جیۆن وتی بە دڵخۆشیەوە

" زۆر سوپاست دەکەم بەڵام زوو نیە بۆ هاوسەرگیری؟" پرسیم بە شڵەژانەوە واتا ئەوەندەی نەماوە ببم بە هی جۆنگکوک؟

"بەڵێ کچەکەم جۆنگکوک بە باوکی وت کە دەیەوێت زۆر زوو هاوسەرگیری بکەن ، وە بە باوکی وت کە پشکەکانی کۆمپانیای بداتێ تاوەکو وەک هاوسەرێکی بێکار دەرنەکەوێت" خاتوو پارک بە دڵێکی پاک و بێ گوناهیەوە وتی
واتا جۆنگکوک ئاوا هەڵی خەڵەتانوون

" زۆرباشە کەواتە بەیانی دێم" بە نەرمی و بە ڕێزەوە وتم

" باشە گوڵەکەم کات درەنگی کردووە بڕۆ بخەوە ، شەوشاد"

"باشە خاتوو پارک شەوی تۆش شاد " وتم و پەیوەندیەکەمان داخستەوە

زەردەخەنەم دەکرد
من بەڕاستیش زۆر دڵخۆشم

"Come with me" Where stories live. Discover now