« پەڕەی بیستــەم»

147 22 0
                                    

بە زەنگی مۆبایلەکەم لەخەوە قورسەکەم هەستام
سەیرم کرد مۆبایلەکەی من هیچ پەیوەندیێکی بۆ نەهاتووە
ئاورم دایەوە بۆ لای جۆنگکوک ئەو خەوتبوو
زۆر بە جوانی خەوتبوو دەمویست بەردەوام بم لە سەیرکردنی بەڵام پەیوەندیە بێزارکەرەکان ڕێگەیان نەدەدا

بەرەو مۆبایلەکەی کووک چووم بینیم کە جەیهۆپ پەیوەندی دەکات
بۆیە وەڵامم دایەوە

"بەڵێ؟" وتم بر دەنگە خەواڵووەکەم

" جۆنگـ .. تۆ کێیت؟" جەیهۆپ ویستی بە توڕەییەوە بانگی جۆنگکووک بکات بەڵام کە گوێی لە دەنگم بوو وەستا

"ئاهـ من لوسینم ، جۆنگکوک لە ماڵەکەی منە وە خەوتووە " ڕوونم کردەوە هیوادارم هەڵە تێنەگات

" ئاهـ ڕاست دەکەیت شەوێ تای پێی وتم ، دەتوانی لەخەو هەڵی سێنی پێویستە ئەمرۆ پشکەکانی کۆمپانیا وەرگرێ لە باوکی و تا ئێستا خەوتووە " جەیهۆپ بە پەلە وتی و پەیوەندیەکەم داخستەوە و بە خێرایی بانگی کووکم کرد

"هێی کووک هەستە ، هەستە خێرا کاتژمێر ١٠ یە" بە دەنگی بەرز بانگیم دەکرد و بە دەستم شانەکانیم رادەوەشان

چاوێکی کردەوە و برۆکانی گرژ کرد
"چی بووە؟" بە دنگە قوڵەکەی پرسی
ئاهـ دڵم بەرگەیئەم دەنگە ناگرێ

" کاتژمێر ١٠ یە جەیهۆپ پەیوەندی کرد وتی پێویستە بچیت پشکەکانی لە کۆمپانیا وەربگرێت ئێستا هەمووان لە کۆبوونەوەدا چاوەڕێتن" بۆم ڕوون کردەوە و خێرا هەستایەوە

" دەستشۆرەکە لە کوێیە؟" بە خێرایی پرسی و لەگەڵ خۆم بردم و شوێنەکەم پشان یا و خاولیێکم بۆ ئاما دە کرد کە هاتە دەرەوە خاولیەکەم پێدا

" فریا ناکاویت نان بخۆیت وایە ؟" پرسیم

" ئاهـ نەخێر زۆر درەنگە لەوێ شتێک دەخۆم " جۆنگکووک وتی و بۆ ساتێک سەیری کرد و دواتر دای لە قاقای پێکەنین

بە تێنەگەیشتنەوە پرسیم " چیە ؟" برۆکانم گرژ کردبوو

" یاهـ ئێمە لە ئێستاوە وەک هاوسەر ڕەفتار دەکەین " وتی و دووبارە دای لە قاقای پێکەنین

منیش وەک ئەو دەستم کرد بە پێکەنین و زۆر شەرمم کرد دانەیێکم کێشا بە سنگیا " یاههـــ دەی برۆ درەنگە" بە پێکەنینەوە وتم و ئەویش زەردەخەنەی کرد و ڕۆیشت














من ئێستا لە ماڵی کووک'م و هەموویان لێرە کۆبوونەتەوە
مێزەکە بە درێژی ڕازێندرابووە وە و هەموویان ئامادە بوون

نامجوون و جین وەک دوو برای گەورە ڕەفتار دەکەن
تەواوی کاتەکە ئامۆژگاریان لە کووک دەکرد کە دڵم نەشکێنێت و باش بێت لەگەڵم

"Come with me" Where stories live. Discover now