24

118 30 4
                                    

150.

تای هەستی بە سیخوڕێکی ڕاستەقینە کرد لەسەر کەیسەکەی. ئەو شوێن جۆنگکووک کەوتبوو، بەڵام بەردەوام بوو لە وریاییەوە چونکە ناتوانرێت بگیرێت.

جۆنگکووک دوور نەڕۆیشت، بەڵام تای بەڕاستی سەری سوڕما و سەری لێ شێوا لەوەی تازە ڕوویدا.

"بۆچی...قفڵی ئۆفیسی باوکم دەکاتەوە؟"لەخۆی پرسی.

برۆکانی گرژ بوو. جۆنگکووکپێشتر لەناو ژوورەکەدا بوو، بەڵام جارێکی تر دەرگاکەی داخستەوە بۆ ئەوەی تای نەتوانێت بزانێت چی دەکات.

تای لێوی گاز گرت. "لەوێ چی دەکات؟" لە پشت دیوارەکانەوە خۆی دەشاردەوە. پەنجەرەیەک هەبوو بەڵام باش نەیدەتوانی ببینێت.

تەنانەت ئەگەر بچێت و چاوێک بخشێنێتە ژوورەوە، سێبەرەکەی دەبینرا. بۆیە ئەوە ئەوەندە سەلامەت نییە ئەگەر ڕاستگۆ بین.

جۆنگکووک کاتێکی زۆری بردە ژوورەوە، ڕەنگە ٥ خولەک تا دواجار هاتە دەرەوە. دیسانەوە ئەو دەفتەرە مۆرە. جۆنگکووک دەفتەرەکەی لە قۆڵی چەپیدا گرتبوو، ئەوە ئەو یاداشتە بوو کە تای پێشتر بینیبووی.

جۆنگکووک ئۆفیسەکەی قوفڵ کرد و گەڕایەوە بۆ ئۆفیسەکەی خۆی. لە کاتێکدا تای، لە گۆشەکەدا بە بیرکردنەوە مابووەوە.

"بۆچی چووە ئەوێ؟ چی کرد؟" ئەو بەردەوام بوو لە فشاری سەری لەگەڵ وەڵامە ئەگەرییەکان بەڵام ئەوە تەنها ئازاری پێدەبەخشی.

تای سەری بەرز کردەوە بۆ بیناکە__ئاگەداری !
-کوشتن/خۆکوشتن
- ئەگەر ناڕەحەت بوویت لەم بابەتە تکایە ئەم بابەتە بەجێبهێڵە.

تەنها چەند مەودایەک لە دووری ئەوەوە. کابرایەکی بینی، بەڵام نەیدەتوانی دەموچاوی ببینێت بەو پێیەی لێوارەکەی ڕووی لە پشتی بوو.

دەستی تای بەرەو دەمی فڕێدرا__دایپۆشی" ئای من..!" کابراکە کەوتە خوارەوە لە بینا بەرزەکە، پشتی یەکەمجار کەوتە خوارەوە.

تای نازانێت بیر لە چی بکاتەوە، تەنها شایەتحاڵی خۆکوشتنە؟

هەرچەندە پشووی مەشق و ڕاهێنانەکانیانە، بەڵام هێشتا زۆر سەرباز هەن کە هەڵیانبژاردووە لە کەمپەکەدا جێگیر بن.

شوێنی دەوروبەری قوربانییەکە قەرەباڵغ دەبوو. زۆر کەس بەشداری دەکەن بۆیە بڕیاریدا بچێت و بیبینێت.

"چی ڕوودەدات؟" بینی جۆنگکووک لە ئۆفیسەکەیەوە دێتە دەرەوە، لەناو قەرەباڵغەکەدا ڕۆشت.

سەربازەکان بە خێرایی جێگەیان بۆ کردەوە و سڵاویان لێکرد. تەرمی مردوویەکی بینی، دەستکێشی(دەستەوانە نا، مەبەستی ئەوەیە کە پەڕۆیەکە بۆ سڕینی لووت،دەم، هتد..) بەدەستەوە بوو.

جۆنگکووک سەری بەرز کردەوە و کابرایەکی لە سەرەوە بینی، سەختە بیبینیت بەڵام کابرا بە شۆک دەردەکەوێت.

کــاپتن جـــیۆن لــە ۱٨۹٤ ||TKWhere stories live. Discover now