ρarτ①+ناساندن

9.4K 653 62
                                    

کیم ئەنانیا:
کچێکی لەسەرخۆ و تێگەشتوە باوکی مردووە و دایکی ژنێکی بەساڵا چووە و لەگەڵ ئەوەش نەخۆشە ئەنانیا تاکەمنداڵی ماڵەکەیە بۆیە بەهەموو توانای کاردەکات بۆ ئەوەی نەخۆشیەکەی دایکی چارەسەر بکات ، ئەنانیا تەمەنی 21 ساڵە و خوندنی کۆلێژی تەواو نەکردووە بەهۆی نەخۆشیەکەی دایکی و لەماڵێکی گەورە کاری خزمەتکاری دەکات بۆ ئەوەی پارەی چارەسەرەکەی دایکی پەیدا بکات ، ئەنانیا لەو ڕۆژەی کەئەیتوانی لەهەستی خەڵک تێبگات هەستی بۆکەس نەبووە لەگەڵ ئەوەش سێری هیچ کوڕێکی نەکردوە ئەگەر هەموو دونیا چاوی لەسەر بێت ، ئەنانیا هیچ هاوڕێیەکی نیە بۆئەوەی نهێنیەکانی باس بکات لەدایکی زیاتر نەبێت ، ئەنانیا بۆ چەند هۆکارێک بەساردی ڕەفتار دەکات بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەر کچێکی ڕوخۆشە لەگەڵ هەموو کەسێک.

جیۆن جۆنگـکوک:
کوڕێکی سارد و دڵڕەقە لەگەڵ کەس بەڕووخۆشی قسەناکات هاوڕێکانی نەبێت دایک و باوکی لەدەرەوەی وڵاتن بەکەمی دەگەڕێنەوە بۆسەردان ، جۆنگـکوک تەمەنی 23 ساڵە و لەتەمەنی 21 ساڵی کەوتە کارکردن لەسەر کۆمپانیاکەی باوکی و لەگەڵ ئەوەش کۆلێژی تەواو کرد ، جۆنگـکوک شەش هاوڕێی هەیە کە هەموو شتێکیان پێدەڵێت لەخێزانی و ناخێزانیش تەنانەت بچوکترین شت بەوان دەڵێت.

✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤
(دەست دەکەین بەچیرۆکەکە)

Ananya's "pov":

لەخەو هەستام هەرکە گوێم لەدەنگی کاتژمێرەکەم بوو بەخێرای هەستام و چووم گەرماوێکم کردو هاتمە دەرەوە پۆشاکێکی ئاسایم لەبەر کرد و قژم وشک کردەوە و چوومە خوارەوە و خواردنم بۆ دایکم ئامادە کرد و بردم بۆ ژوورەکەی و دایکمم لەخەو هەڵساند و خواردنەکەم پێدا پاشان دەرمانەکەی دواتر ڕۆشتمە دەرەوە لەژوورەکەی و خواردن بۆخۆم ئامادەکرد و خواردم پاشان چوومە ژوورەکەم هێشتا کارێکم دەست نەکەوتووە بەڵام ئێستا دەڕۆم بەدوای کار دەگەڕێم ئەگەر هەبێت بۆیە پۆشاکێکی دەرەوەم لەبەر کرد و پێڵاوەکەم لەپێکرد و چومە خوارەوە و چوومە ژوورەکەی دایکم.

من: دایکە من دەڕۆم بەدوای کاردەگەڕێم و زوو دەگەڕێمەوە خۆت ماندو نەکەی باشە؟
دایکم: باشە کچەکەم...ئەنانیا کچەکەم بمبورە ئەزانم بارگرانیم.
من: دایکە تکایە وامەڵێ تۆ بارگرانی نیت تۆ دایکی منی تۆ ماوەی 21 ساڵە من بەخێو دەکەیت ئێستا نۆرەی منە ئاگاداری تۆبم وانیە"ماچی دەستیم کرد"دەی ماڵاوا.

لەماڵ دەرچووم و بەدوای کار دەگەڕام تا بێهیوابووم لەوەی کارێکم دەست بکەوێت کۆتا هیوام قاوەخانەیەک بوو چوم پرسیارم کرد بەڵام وتیان کەکارمەندی تازە وەرناگرن لەقاوەخانەکە چوومە دەروە بەڵام کەسێک بانگی کردم

کەسەکە: بمبورە لەکاتت دەگرم بەڵام ئایا کارت پێویست بوو؟؟
من: بەڵێ بۆچی؟
کەسەکە: ئاهـ ڕاسێکەی هاوڕێیەکم پێویستی بەخزمەتکارە بەڵام دەستی ناکەوێت ئەتوانی ئەو کارە وەربگری؟
من: بەڵام ئایا مانگانە بڕی پارەکە چەندە؟
کەسەکە: نازانم بەڵام دڵنیام زۆرە.
من: باشە لەکەیەوە دەست پێبکەم؟
کەسەکە: ئەتوانی ئێستا لەگەڵم بێیت؟
من: بمبورە دایکم نەخۆشە ئەبێت ئاگاداری ببم
کەسەکە: ئەی باوکت نیە؟
من: پێویستە هەموو شتێک بزانی؟ نەخێر نیمە ئەتوانم سبەی بێم؟
کەسەکە: باشە بمبورە ئەوە ژمارەی مۆبەکەم هەرکە ویستت پەیوەندی بکە منیش ناونیشانەکەت پێئەیەم.
من: سوپاس"زەردەخەنەی کرد و ڕۆشت"

واو لەکۆتایدا کارێکم دەست کەوت بەڵام سەیرە گەر خزمەتکاری پێویستە بۆچی وەک هەموو خەڵک بەلافیتە بڵاوی ناکاتوە؟ ئاااهـ کێ گرنگی دەدات لەئێستادا من کارێکم هەیە لەڕاستیدا سبەی کارێکم ئەبێت😆 ڕۆشمەوە ماڵەوە و یەکسەر بۆژوورەکەی دایکم بینیم خەوتووە بەئاسودەی هاتمە دەرەوە ئێستا کاتژمێر ۱۲:۰۰ ی نیوەڕۆیە بۆیە چووم خۆم گۆڕی و هاتمە خوارەوە و نانی نیوەڕۆم ئامادە کرد و بردم لەژوورەکەی دایکمم دانا و دایکم هەڵساند و پێکەوە نانمان خوارد پاشان قاپەکانم کۆکردەوە و شوشتیانم و دیسان ڕۆشتمە ژوورەکەم مۆبەکەم دەرهێنا ژمارەی مۆبی ئەوکەسەم داخل کردە مۆبەکەم پاشان پەیوەندیم پێوە کرد..

پەیوەندیەکە

من: سڵاو بەڕێزم.
کەسەکە: ئۆهـ تۆ ئەوخاتونی کارەکەی؟
من: بەڵێ
کەسەکە: ئێهـ بڕیارت چی بوو؟
من: ئاهـ ئەمەوێ سبەی بێم بەڵام تکایە ناونیشانەکەم بەرێ.
کەسەکە: باشە بەنامە بۆت دەنێرم وە ئا ناوم جیمین'ە
من: منیش ئەنانیا خۆشحاڵ بووم.
جیمین: منیش کەواتە خوات لەگەڵ.
من: خوات لەگەڵ

❃کۆتای پەیوەندی❃
✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤❃بەردەوامە❃✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤

٭خزمەتـکارەکەم٭✔Where stories live. Discover now