بە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە" ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد. بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەرەکەی بە تەنیا گوێی لە قسەکان گرتبوو. ڕۆشتە بەرامبەری و وتی "لێت جیائەبمەوە ئیتر نە من و نە هیچ کەسێک لەم ماڵە تۆمان ناوێ" هاوسەرەکەی بە شۆکی کە فرمێسک لە چاوەکانی ڕێچکەی گرتبوو وتی. "واتە تەنیا لەسەر قسەی ئەوان کۆتایی بە هەموو شتێک ئەهێنی" هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قۆڵی هاوسەرەکەی گرت "من تۆم تەڵاقدا تەڵاقم دای ئیتر هیچ کەسێک لەو ماڵەو تۆی ناوێت بڕۆ دەرەوە" قۆڵی گرت و بۆ دەرەوە پەلکێشی کرد. نوسین:-2022 بۆ 2023 دەستکردن بە بڵاوکردنەوە:-28/10/2023 PayDa1