"MY TIME "

1.3K 214 212
                                    

.
.
.
.
꧁𝓕𝓲𝓰𝓱𝓽 𝓕𝓸𝓻 𝓜𝓮꧂
.
.
.
.

TMOWORRW..
2:31am


تەواوی ئەمڕۆ لە بەشەکەم ماومەتەوە.. و نەچومەتە دەرەوە، هیچ بەرنامەیەکم نەبوو بۆ ڕۆژێکی پشوو

سەرەتا ویستم کەمێک بە ناو شاری بوساندا بگەڕێم و بازاڕی بکەم بەڵام پەشیمان بومەوە کاتێک بیرم لەو شوێنە قەرەباڵەغانە دەکردەوە جا لەشارێکی نەناسراو.. هیچ نەبێت کەسێک هەبێت ڕێگەی ماڵەوەم پێبلێت!

بەهەلم زانی گەرماوێکم کرد و بە قژە شێدارەکەمەوە هاتم لەسەر جیگاکەم دانیشتم
مۆبەکەم لەسەر مێزەکە راکێشا دوای ئەوەی گوێم لە دەنگی ئینیستاگرامەکەم بووم و کردمەوە

(جۆنگ کووک چاتێکی نوێ)
ئینستای هۆسۆک و جۆنگکوک م وەرگرت لەوکاتەی کە لەگەڵ هۆسۆک و ئەوان دانیشتبووم لە کافتریا..هێێی!! ئەوە پێشنیاری ئەوان بوو من لەوجۆرەنیم ..

جۆنگکوک؛ سڵاو هانمین، کاتت هەیە بێت لەگەڵمان، ئەمڕۆ دەوام نیە ویستمان بچینە شوێنێک

_لەگەڵ ئێوە

وام وت چونکە من لەگەڵ کوڕان نەچومەتە دەرەوە وە تێنەگەیشتم مەبەستی ئێمە کێ بوو

جۆنگکوک؛ بەڵێ، من و هۆسۆک و یۆهان و...

کەمێک وەستا نەمزانی بۆچی تەنها گوێم لە چەند دەنگێکی نارون بوو

جۆنگکوک؛ ئێێ... هەرسێکمان پێکەوە دەتەوێت بێیت??

دڵنیا نەبووم بەڵام بیرم کردەوە تەواوی ڕۆژەکە هیچ کارێکم نەبوو ڕازی بووم، پێی وتم کە ئێوارە کاتژمیر 8:00 ئامادەبم مۆبایلەکەم دانا پێش ئەو دەنگەی لە دەرگاکەوە هات

7:03ᵖᵐ

نزیک بومەوە لە کانتۆرە بچووکەکەم و ویستم جلێک بۆ یەکەم چونەدەرەوەم لەگەڵ کوڕاندا هەڵبژێرم...

دوای هەڵبژاردنی جلێکی سادە
دەرگای ژوورەکەم کردەوە ویستم بەرێ بکەوم دوای تەواو بونم لە چاککردنی قژم و جانتاکەم..

پێش ئەوەی بەرەو پلیکانەکان بڕۆمە خوارەوە دەنگێک لە مۆبایلەکەم دەرچوو

سەیرم کرد کە نامەیەک لەلایەن هۆسۆک...

هۆسۆک؛ئێمە لە خوارەوەین

_باشە
وەڵامم دایەوە

چومە خوارەوە،
بینیم کەهەمان ئۆتۆمبێلی ناوازە لەپیش بەشەکەی من وەستابوو لەگەڵ دوو کوڕی ڕەش پۆشی کەشخە کە وەکو روحی مانگ بوون لەگەل تەریکی شەوەکە، من بە بەختم چونکە هەموو کوڕانی ئەم کۆلێژە هێندەی هاوڕێکانی من ناوازە نین*

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now