"BlACK HOLE"

455 101 211
                                    

.
.
.
.
꧁𝓦𝓱𝓪𝓽𝓼 𝓦𝓻𝓸𝓷𝓰 𝓦𝓲𝓽𝓱 𝓨𝓸𝓾꧂
.
.
.
.

3:06ᵖᵐ


لەگەڵ یۆنجای لە هۆڵەکە دانیشتبووین، دوو رۆژ دەبێت کە لەماڵەوەم.. هیچ شوێنێک لێرە ئاسوودەتر نابێت کەشەکە ئاسای بوو تا گوێمان لەدەنگی دەرگاکە بوو
دایکم رۆشت بۆ کردنەوەی دەرگاکە یۆنجای لە دوای ئەو رۆشت..
بەڵام لەگەڵ کرانەوەی دەرگاکە خێرا رایکردەوە لای من

کەسێک هاتە ژورەوە، بەڵام ئەم پیاوە کێیە نازانم
قژێکی ڕەساسی هەبوو لەگەڵ قاتە رەسمیەکەی کەتەواو ڕەش بوو، وەچاوە بچوکەکانی بەڵام قسەیان دەکرد دەربارەی کەسایەتی.. نامەوێت لەخۆمەوە کەسایەتی بۆ دروست بکەم بەڵام لە لەخۆباییەکی فێڵباز دەچوو.. زەردەخەنە لارەکەی شایەتی ئەوەی دەدا

هەستم بە دەستێک کرد لەدواوە جلەکەی گرتم بینیم یۆنجای یە کە لەپشتەوەی من خۆی شاردەوە
رەفتارەکانیم بەلاوە سەیر بوو!

ئاوەرم بۆ دەرگاکە دایەوە، بینیم کە ئەو کەسەی نزیک دەرگاکە بەقوڵی تەمەشای من ئەکات
وەک بڵێت ' کەواتە ئەمە تۆیت'

بە هێمنی نزیک بوەوە لەمن و زەردەخەنە ناشرینەکەی گەورەتر کردو دەنگی دەرکرد
_سڵاو.. خاتوو هانمین وایە
دەستەکانی بەرەو من درێژ کرد

بەڵام بە وەڵامەکەم تەوقەکەم لەگەڵی رەتکردەوە
_بەڵێ..بەڵام من تۆ ناناسم

لەگەڵ قسەکەم، هیچ کاردانەوەیەکم دەرنەخست کە بوە هۆی ون بوونی زەردەخەنەکەی سەر لێوی
چاوەکانی بەرامبەر من گۆڕان.. بەجۆرێک تاریک بون

دایکم بارودۆخەکەی ڕێک خستەوە
_هانمین ئەمە بەڕێز مین ە!.. وە دیارە تۆ ئەو دەناسی
لەکۆتای بەروی ئەو قسەی کرد
_ئێ.. کیم لە ژوری کارکردنەکەیەتی.. لێرەوە
دایکم ئاراستەی بە ڕێڕەوێک کرد

کەواتە بەڕێز مین.. پیاوێکی سارد و ڕەق.. گەر بۆ یەکجار بیبینیت دەزانی کەسێکی چۆنە

لەگەڵ چاوە ناشیرینەکانی کە مۆرەی ساردی بۆ من دەنارد بەو ئاراستەیە بەڕێکەوت
کە ون بوو لە پێش چاوەکانم لەخۆم پرسی.. ئەوە کێ بوو? .. ئەو ڕەفتارانە بۆچی?

یۆنجای لەپشت خۆم دەرهێنا و لێم پرسی
_چی بوو.. تۆ ترسای?

_بەڵێ
وەڵامی دامەوە

_ بۆچی!

_ئەو پیاوە هەرکاتێک کە دێتە ئێرە دوای ڕۆشتنی باوکم زۆر خەمبار دەکات.. کۆتا جار کەهات دەنگیان زۆر بەرز بوو لەگەڵ باوکم کاتێک لە ژورەکەی باوکم بوون

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now