"FIRTS EYES "

649 164 154
                                    

.
.
.
.
꧁𝒩ℯ𝓌 𝒫ℯ𝓇𝓈ℴ𝓃𝓈꧂
.
.
.
.

لەدواوەی هۆسۆک لە نێو ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبووم
یەکەم جار هات و منی هەڵگرت وتی کە کورەکان هێشتا ئامادە نین

؛ وام دەزانی تەنها کچان کاتی زۆریان دەوێت بۆ ئامادە بونیان
بە زەردەخەنەیەکەوە وتم

؛ بە هۆی یۆهانەوە دوا کەوتن

بۆستە یۆهان..
؛یۆهان گەراوەتەوە?!
بە ڕویەکی گەشەوە پرسیم

؛ بەڵێ.. ئەو بێزار کەرە گەڕاوەتەوە، بۆستە بۆچی..

بە پرسیاریەوە سەیرم کرد
؛ هێی..بۆچی بەم شێوەیە دڵخۆش بوویت، ئەوت بەدڵە?!

ئێستا ئەو پرسیارە!!
؛ چی.. نا نەخێر

؛ دەزانم کە ئەو گەمژەیەت بەدڵە
بە زەردەخەنەوە وتی

؛ پێم وتی نەخێر..شتی وا نیە
بە گرژی وتم

؛ بەڵێ.. وایە
وتی و لەکۆتای قسەکەی بە پێکەنینێکی بەرز تەقیەوە

؛ هێی.. بەسە بوەستە.. وتم شتی لەو جۆرە بونی نیە
خەریک بوو توڕە دەبووم لەو رەفتارەی

خۆی هێمن کردەوە
؛ باشە.. باشە گاڵتەم کرد

؛ چ جۆرە گاڵتەیەکی بێتام
بە بێزاری وتم ئەوە هیچ خۆش نەبوو

؛ ئەزانی زۆر پێکەناویت کاتێک توڕە دەبیت
هیشتا پێکەنین بەشێکی مابوو لەسەر لێوی

تەنها سێرکردنێکی تیژم پێدا کە وای لە بەشەکەمەی پێکەنینەکەش بکات نەمێنێت

؛ درۆ ناکەم

وەستا کاتێک ئەوانمان بینی..

زەردەخەنەم بۆ کردن کاتێک ئەوانم بینی
بەڵام هەروا نەما کاتێک زانیم ئەو'یشیان لەگەڵە
کوڕە نامۆکە
بێزار کەرەکە.. ڕاستگۆبم گەر حەزی بە من نیە بۆچی هەمیشە بۆ کات بەسەر برد لەگەڵمانە کە دەزانم.. باش دەزانێت منیان لەگەڵ دەبم

پشت گوێم خست..
یۆهان چوە لای هۆسۆک لەپێشەوە دانیشت
نزا دەکەم کە ئەو نەیەتە تەنیشتم

بەڵام بێ هیوا بووم کاتێک جۆنکووک نوشتایەوە بۆ چاککردنی پێڵاوەکەی کاتێکی باش بوو تا چاوەڕێ نەکات و هاتە تەنیشت من دانیشت

نازانم دەکرێت سوپاسی ماسکەکەو و کڵاوەکەی بکەم کە نەمدەتوانی هیچ روخساری ببینم

پرسیمەوە.. بۆچی ڕوخساری دادەپۆشێت!
نایەوێت کێ بیبینێت.. من، تەنانەت گرنگیش نیە بۆم.. مەراقی کەسێک ناکەم حەز بە من ناکات

ئاسودەیم نەدۆزیەوە تەواوی کاتەکە ملم ئازاری هەبوو بەهۆی زۆر سەیرکردنی دەرەوە
بۆ یەکجاریش ڕووم وەرنەگێرایە لای ئەو بەڵام ملم ئازاری دروست کرد

کەمێک ڕووم لەلای ئەو کرد، پەشیمان بومەوە وای کرد راستەوخۆ چاوەکانم بگرێت

بۆیەکەم جار چاوەکانیم بینی.. دوو چاوی زۆر ناوازە و تیژی هەبوو وە ئەو شێوەیەی سەیری منی دەکرد
لایەک لە چاوەکانی درەوشابۆوە بەهۆی روناکی دەرەوە وە لایەکەی دیکەی قژە زەردەکەی بەسەر بڵاو بوبۆوە

بە خراپی چاوەکانی گرتبووم کە لابردنیان وەکو نقوم بوونم لە زەریایەک بوو کە دەرباز بوون بونی ئەستەمە

؛ جۆنکووک بڕیارە شوێنەکە کوێ بێت

یۆهان لە جۆنکووکی پرسی و منی لە گێژاوە دەرهێنا
چاوەکانم گواستەوە بۆ دەستەکانم و سەرقاڵکردنی خۆم

لە گۆشەیەکی چاوم بینیم کە ڕووی وەرگێڕایە لای جۆنکووک
لەگەڵیدا هەوا قەتیز بوەکەی نێو سییەکانم ئازاد کرد
کەمێک ئاسودەی گەر بە پارەش بێت..

لەکۆتایدا..
هۆسۆک ئۆتۆمبێلەکەی لەپێش خواردنگەیەک راگرت
هەموان نیشانەی سەرسام بوون لەسەر روخسارمان بوو جگە لە جۆنکووک

بەڵێ ئەمە سوپرایزی جۆنکووک بوو چوینە نزیک شوێنی داوا کردن سەرقاڵی سەیرکردنی شوێنەکە بووم پێش ئەو هاوارەی هۆسۆک
؛ هێیی..

؛ سوپرایز!!

لەگەڵ قسەکەی جۆنکووک هەموومان ڕومان وەرگێرایە ئەو گۆشەیە

؛ کورینا ئێوە چی ئەکەن لێرە!!
یۆهان بە سەرسامی وتی

هەرسێکیان قسەیان لەگەڵ دوو کوردا دەکرد کە من نەمدەناسین
تەنها نیشانەیەکی تێنەگەیشتن لەسەر روخسارم هەبوو تا ئەوکاتەی

یەکێکیان پرسیاری منی کرد
؛ ئەویش لەگەل ئێوەیە?!

؛ ئاه ببورە لەیادمان کرد.. هانمین هاورێمانە
لەدوای قسەکەی هۆسەک سڵاوم لێکردن

؛ وە هانمین.. ئەوانیش هاوڕێ کۆنەکانمانن 'ووزی و هیونجین!

؛ خۆشحاڵ بوین
دوای وەڵامدانەوەی من وتیان

ووزی.. ، چاوێکی بچوکی هەیە لەگەل قژێکی سادەو ڕێک وای لیدەکات شیرین دەرکەوێت

هیوجین پێچەوانەیە ، قژێکی درێژی زەرد و چاوێکی تیژ وە ڕوخسارێکی بەهێزی هەیە
سەرنجڕاکێش بوون ڕاستی بڵێم

_________________________________________________STOP__________
___________

570 Words

ئەڵرایت..
دوو هەڵوژە دیکە هاتنە ناو مەیدان
کەسایەتیەکانتان پێ چۆنە?

دوو پارتم پێکەوە بۆ دانان ئەوی تر لەیاد مەکەن
چ مەخلوقێکێ دڵ باشم🌚💔

100 کۆمێنت و 30 ڤۆت لەبیری مەکەن نەڵێن نایکەین بە دوو پارت دایناوە ها!!

Don't Forget Vote & Coment💭

Thanks 🖤

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWhere stories live. Discover now