"BAD BYGONES"

1K 166 138
                                    

.
.
.
.
꧁𝓕𝓲𝔁𝓲𝓷𝓰 𝓟𝓪𝓼𝓽꧂
.

.
.
.


Yoongi Pov...

وازم لە هەموو کێشەکان هێنا و گەڕامەوە ئەو شوێنەی کە هەموو کات بوەتە ماڵی من کاتێک خەمەکانم لە دونیا دەرم دەکەن...

چومە ژورەکەی دایکم..دەستم بە دانەی پیانۆ کاندا دەهێنا..سەیری هەموو سوچێکی ژوورەکەم دەکرد

ئەو ژورەی تەواوی یادگاریەکانی لێ بەجی ماوە.. ئەو شوێنەی کە کەسێک بەر تەواو بونی کاتی بەجێی هیشت... ناتوانم ئەو ڕۆژە لەبیر بکەم...

FB
'Two years ago'

_بەیانی باش ئۆما..

؛ بەیانی باش یۆنگی
بە ساردی وتی

_دایکە شتێک بووە!?
زانیم کە باش نیە..

خ. مین؛ نا..نەخێر.. هیچ شتێک نیە.. چا دەخۆیتەوە بۆتی بێنم

زانیم کە شتێکی باش لە ئارادا نیە تەنها پشتگوێم خست.. هیوادارم هیچی خراپ رونەدات..

ماڵاوایم لێکرد و بەرەو قوتابخانە ڕۆشتم.. بەڵام دڵم لە ماڵەوە بەجێهێشت.. چونکە هەرگیز دایکم بەو شێوەیە نەبینیبوو... زۆر خەمبار، زۆر شکاو، بی هێز

بیرم لەلای دایکم بوو چونکە تاکە کەسی من بوو.. ڕاستە من خاوەنی باوکم بەڵام هەرگیز وەکو باوک نەبوە بۆ من...
تەنانەت تا ئێستا گوێم لە وشەی، کوڕم، نە بووە دەمی ئەو...منیش هەرگیز نەمتوانیوە نازناوێکی ساختەی پێ ببەخشم کە، باوک، ەیە

لە کۆتایدا دەگەڕێمەوە ماڵەوە و لەو هەموو دودڵێە رزگار دەبم
دامنابوو کە قسە لەگەڵ دایکم بکەم سەبارەت بە کۆرسی پیانۆ..

دایکم زۆر حەزی بە پیانۆ هەبوو بەهەمان شێوەش دەیویست من فێربکات.. وە ئەمڕۆ بیستم کە کۆرسی فێربوونی پیانۆ لە قوتابخانەکەمان دەکرێت... زۆرم حەز دەکرد کە بە دایکم بڵێم چونکە زۆر دڵخۆش دەبێت گەر بەشداری بکەم....

دەرگای ماڵەوەم کردەوە.. سەرنجم دا کە ماڵەوە بە جۆرێک بێدەنگە هەموو کات بەم کاتانە دایکم خەریکی نانی ئێوارە دەبێت بەڵام هیچ دەنگێک لە چێشتخانەکەوە نەدەهات..

پێش ئەوەی خۆم بگۆڕم چومە چێشتخانەکە و بەدوای بگەڕێم.. لەوێ نەبوو وە هیچ خواردنێک ئامادە نەکرابوو

بە پەیژەکاندا چومە سەرەوە.. دڵم کەمێک ترسابوو کاتێک دایکم بەو شێوەیە بەجێهێشت وە ئێستاش ئەم بارودۆخە دەبینم... گومانەکانی ناخم هیچ باش ناڵێن

نزیک بومەوە لە دەرگای ژورەکەی دایکم و باوکم بێگومان گەر لە هیچ شوێنێکی ماڵەکە نەبێت دەبێت لە ژورەکەی خۆیان بێت..

{شانشینی گورگەکان}✔️ ¦PJMWo Geschichten leben. Entdecke jetzt